کشتوکاڵی بژێوی چڕ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-09:55:00 - کۆدی بابەت: 3461
کشتوکاڵی بژێوی چڕ

ناوه‌ڕۆك

شێوازی کشتوکاڵی بژێوی چڕ

شێوەی کشتوکاڵی بژێوی چڕ کە لەو ناوچانەدا بڵاوبووەتەوە کە پیشەيی کشتوکاڵی بژێوی چڕیان تێدایە لە بآشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیادا بە چەند تایبەتمەندییەکی تر جودا دەکرێتەوە، چڕی کشتوکاڵی بەستراوە بە زۆری کاریگەری کشتوکاڵییەوە کە لە بچووکی قەوارە کێڵگەکەدا ڕەنگ دەداتەوە، تێکڕآیشی لە هەندێ ناوچەدا لە شەش دۆنم کەمترە وەک لە دۆڵی (گەنجی باشوور)ـذا. بۆ بژارکردنەوەی ئەو قەوارە بچووکە کەشتیارەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ زۆر کردنی یەکەی ڕووبەری زەوییەکە، پەینی ئاژەڵ و مرۆیی بەکار دەهێنن، ئاو و هەوایش یارمەتی دەریانە، گەرما و بارانی زۆریش بوونەتە هۆی ئەویە کە چاندنی برنج ساڵی زیاد لە جارێک دووبارە ببێتەوە لە یەک کێڵگەدا بەڵکو تا سێ جاریش هەر لە یەک کێڵگەدا وەک لە باشووری ژاپۆن کە ئەمە یارمەتییەکی زۆری بەرهەمهێنانی یەکەی ڕووبەری زەوییەکەی داوە.
درێژایی ناوچەکانی ئەم شێوازە کشتوکاڵییە نەوەستاوە تا هێڵی پانی (٥٠)ـی باکور و کۆسپیش نییە بۆ ئەوەی کە زەوییەکە بە دریژایی ساڵ بە بەیاری بمێنێتەوە. وەرزی هاوین بۆ چاندنی برنج و زستانیش بۆ چآندنی بەروبوومی وەک گەنم و چۆ و پاقەل تەرخانکراوە، ئەمەش کاری کردۆتە سەر زۆریی بەرهەمهێنان. هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنان کاری کردۆتە سەر ئەو ڕێگەیانەی کە بۆ چاندنی برنج پەیڕەو دەکرێن، پەیڕەو کردنی ڕێگای کشتوکاڵی برنجی شێدار لە یەکەیەکی ڕووبەری زەویدا بەرهەمێکی زۆر بەدەست دەهێنێت، ئەم ڕێگەیەش لە ناوچەی دەشتەکانی دۆڵی کنج و براهما پۆترا و ئیراوادی و میکۆنگدا باوە، لەم وڵاتەدا دەتوانرێت ئاوە ڕۆگەی ئاو بەربەست بکرێت. چاندنی برنج لە بەرزایی و تەڵانەکانی شاخەکان ئەوە نیشان دەدەن کە دەتوانرێت زیاتر سوود لە زەوی وەربگیرێت و بەکار بهێنرێت. کۆششکردن بۆ بەدەسته‌هێنانی گەورەترین بڕ لە بەروبوونی کشتوکاڵی لەو سنوورەدا نەوەستاوە کە کشتوکاڵی ئاسۆیی پەرەبسێنێت بەوەی کە فراوانترین بەش لە زەویدا بچێنرێت،  یان ستوونی پەرەبسێنێت بە زیادکردنی ڕێژەی هێزی کارگەر و ئەو پەینەی بەکار دەهێنرێت لە یەکەیەکی ڕووبەری زەوی کشتوکاڵدا و پەیڕەو کردنی خۆڵی کشتوکاڵ بەڵکو لە کشتوکاڵی بەروبووم  پەسەند دەکرێت بەسەر ئاژەڵداریدا. بچووکی قەوارەی کێڵگە یارمەتی ئەوە نادات ئاژەڵی وەک مانگا بەخێو بکرێت، ئەگەر هەشبێت بۆ ڕآپەڕاندنی کاروباری کێڵگە.


سەرچاوەکان



976 بینین