تۆمارکەر چۆن ئیش دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-21:56:00 - کۆدی بابەت: 3477
 تۆمارکەر چۆن ئیش دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

 تۆمارکەر چۆن ئیش دەکات؟

تۆمارکەر ئامێرێکە دەتوانێت لەسەر کاسێتێکی نەرم دەنگ تۆماربکات و دەتوانێت ئەو دەنگە دووبارە لێبداتەوە. تۆمارکەر ئامێرێکی زۆر بەسوودە و بەشێوەیەکی فراوان بۆ مەبەستی سەرگەرمی و بازرگانی سوودی لێوەردەگیرێت.

ئایا دەزانن تۆمارکەر چۆن دەنگ تۆماردەکات و دووبارە بڵاوی دەکاتەوە؟

ئەو کەسەی دەیەوێت دەنگی تۆمار بکرێت لەبەردەم مایکرۆفۆنێکدا قسەدەکات و دەنگەکە دەگۆڕێت بۆ تەزوی کارەبایی و بە مکەبەرەش دەنگەکە گەورە دەکرێتەوە، چونکە دەنگی ئەو کەسە زۆر بێهێزە، ئینجا تەزووە کارەباییەکە بەناوی سەری سەرێکی (مدبب)دا دەنێرێت لە ئامێرەکەدا. سەری تۆمارکەرەکەش سیمێکی پێوەپێچراو بە دەوری پارچەیەک ئاسندا، ئەو تەزوەی بەناو لە فەسیمەکەدا دەڕوات بوارێکی موگناتیسی بەرهەم دەهێنێت. لەبەرئەوەی تەزوەکە بە سروشتی خۆی پچڕپچڕ دروستدەکات، لەکاتی تۆمارکردندا شریتەکە بەهۆی بزوێنەرەکەوە بەناو سەری تۆمارکەرەکەدا دەچێت. شریتە نەرمەکەش بە مادەیەکی موگناتیسی داپۆشراو وەکو ئۆکسیدی ئاسن، بۆیە پێی دەڵێن شریتەکە بە موگناتیس کراوە. بوارە موگناتیسیە پچڕپچڕەکە لەسەری تۆمارکەرەکەدا بەگوێرەی لەرینەوەی دەنگەکەیە.
دەتوانین چەندجارێک کاسێتەکە دووبارە بکەینەوە، بۆ دووبارە کردنەوەی دەبێت دووبارە سەری تۆمارکەرەکە لێیبدات. ئەوەی وەکو سەرێک ئیشدەکات بۆ دووبارەکردنەوەی بڵاوکردنەوەی دەنگیەکە. کاتێک شریتەکە دەجوڵێتەوە هێڵێکی موگناتیسی دروستدەکات، کە تەزویەکی لەسەرە بەناو لەفەسیمەکەدا دەڕوات لەسەرە مدییەکەوە. تەزو لە لەفەسیمەکەدا بەگوێرەی بواری موگناتیسی شریتەکە دەگۆڕێت، ئینجا بەهۆی سوچێکەوە تەزووەکە گەورە دەکرێتەوە، تەزووەکەش دەگۆڕێت بۆ دەنگ بەو جۆرە گوێمان لە دەنگی تۆمارکەر دەبێت.


سەرچاوەکان



536 بینین