کاریگەری هۆکارە ئابورییەکان
هۆ ئابوورییەکان کار دەکەنە سەر بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ، لە نێوان ئەو هۆیانەشدا شوێن و بۆ بازاڕ ئامادە کردن دەردەکەون و دیارن، شوێنی ناوچەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵ لە بازاڕ و ناوچەی پیشەسازیکردنی بەروبوومی کشتوکاڵ و گواستنەوە زیاتر کار دەکاتە سەر دیاریکردنی جۆری ئەو بەروبوومەی کە هەیە، چونکە لە نزیک ئەم شوێنانەوە زەوی گرانبەهایە و وا پێویست دەکات بە جۆرێک بەروبووم بچێنرێن کە نرخی لە بازاڕدا بەرگەی ئەو تێچووە زۆرەی بەرهەمهێنان وەک سەوزە و بەروبوومی سپیایی، لەبەر ئەوەی بەرهەمەکان زوو خراپ دەبن ئەو شوێنە هەڵدەبژێرن کە لە بازاڕەوە نزیکە.
پشتێنەكان
چەند بیردۆزێک هەیە لە شوێنی جوگرافی و کاری بۆ سەردیاریکردنی جۆری وەبەرهێنانی زەوی کشتوکاڵ دەکۆڵێتەوە، بەناوبانگترینیان بیردۆزەکەی (فون تونن)ـە کە وای دادەنێت شآرێک دەکەوێتە ناوەڕاستی ناوچەیەکەوە لە سیفاتی سروشت و مرۆڤدا چوون یەکە و گواستنەوەش تێیدا بەڕێی وشکانیدایە، بۆ وەبەرهێنانی زەوییەکە لەم بارەدا چەند پشتێنەیەک دەردەکەوێت.
- پشتێنەی کشتوکاڵی سەوزە و بەرهەمی سپیایی کە بە دەوری شآردایە.
- پشتێنەی دارستان، کە سەرچاوەی سووتەمەنییە لە شارەکانی ئەوروپادا.
- کشتوکاڵی دانەوێڵە کە بە شێوەی خوڵی کشتوکاڵە.
- کشتوکاڵی دانەوێڵە چاندن و لەوەڕاندن.
- کشتوکاڵی دانەوێڵە، کشتوکاڵ کردن بە شێوەیەکی بەرفراوان، وە پەیڕە کردنی ڕژێمی زەوی بەیار.
- ئاژەڵ لەوەڕاندن.
ئەم پشتێنانە لەسەر ئەو بنەڕەتە دانراون کە تێچوونی گواستنەوە بایەخێکی گەورەی هەیە لە دیاریکردنی شوێنی وەبەرهێنانی کشتوکاڵیدا، ئەو زەوییانەی نزیکە شآرن تێچوونی گواستنەوەی کەمی تێدەچێت، لەبەر ئەوە گران بەهایە و بەو بەروبوومانەش دەچێنرێن کە نرخی بەرزە وەک سەوزە و سپیایی.
بۆ ئەوەی بەرزترین ڕادەی وەبەرهێنان بێتە دی ڕێبازی کشتوکاڵی چڕ پەیڕەو دەکرێت، لە کاتێکدا ئەو زەوییانەی لە چاو خۆیدا دوورە شارن و تێچوونی گواستنەوەی کەمە لە چآو سەنگەکەیدا وەک دانەوێڵە، کشتوکاڵی فراوانیشی تێدا بوە، هەروەها ڕێگەی گواستنەوە کار دەکاتە سەر جیاوازی شێوەی پشتێنە بازنەییەکان کە لە پێشەوە باسکران. لە کاتێکدا ڕێگەیەکی ڕووباری ئاوی هەبێت پشتێنەکان شێوەیەکی درێژکۆلە وەردەگرێت کە بە درێژایی ڕووبارەکە درێژ دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی تێچووونی گواستنەوە تێیدا کەمە ئەم پەیوەندییەش بەم هاوکێشەیەی خوارەوە دەپێورێت:
ق= ب- (ت+گ)
ق= قازانج
ب= بەهای بەرهەمهێنان (تێچووی کار و تۆو و ئامێری بەکارهێنراو)
گ= تێچووی گواستنەوە
قازانج= بەهای بەرهەمەکان - (تێچوونی بەرهەم + تێچوونی گواستنەوە).
بەڵام بۆ بازاڕ ئامادە کردن مەبەست لە سەرجەمی ئەو چالاکییانەیە کە بەشدار دەبن لە گواستنەوەی شتومەکدا لە ناوچەی بەرهەمهێنانەوە بۆ شوێنی بەکاربردن. لە چوارچێوەی ئەوەشدا ئامادە کردنی بەروبوومە بە مەبەستی ئامادە کردنی بۆ بازاڕ جیاکردنەوە و ڕێکخستن و ڕێزکردنی بەپێی قەبارە و ئاخنینی و داگرتنەوەی. ئەمەیش وەکو هاندەرێک کار دەکاتە سەر بەرهەم هێنان. بۆ بەدەست هێنانی بەرزترین کەڵک بۆ بەرهەمهێن و کەمترین نرخیش بۆ بەکاربەر کە بەهۆی پەیڕەو کردنی بۆ بازاڕ و ئامادە کردنی هەرەوەزییەوە لە وڵاتدا بڵاو بووەوە تاکو لە بواری بەرهەمهێنانی پسیاییشدا. بەڵام گواستنەوەی کە مەبەستیش لەمە گواستنەوەی زیادەی بەرهەمی کێڵگەکانە بۆ بەکاربەر کە بەپێی سروشتی بەروبوومەکە چەند ڕێگەیەک بەکار دەهێنرێن بۆ گواستنەوەی ئەو بەروبوومانەی کە زوو تێکدەچن وەک سەوزە و بەروبوومی سپیایی. دەبێت پەیتا پەیتا بە خێرایی بگوێزێتەوە چونکە بێ ئەوە ناتوانرێت ئەو زەوییانەی لە مەڵبەندی بەکار بردنەوە نزیکن وەبەربهێنرێت بۆ جۆرە بەرهەمە.
ئەمەش بۆ دانەوێڵە ڕآست نیەی جونکە بەرگەی گواستنەوە دەگرێت بۆ ماوەیەکی دوور لەبەر ئەوە چەند هۆیەکی گواستنەوەی ئاوی بەدەریادا، ئەمەش یارمەتی ئەوەی داوە کە زەوی وەبەربهێنرێت بە کشتوکاڵی گەنم هەرچەندە هەزارەها کیلۆمەتر لە مەڵبەندی بازاڕەکانەوە دوور بێت وەک ئەو کشتوکاڵی گەنمەی لە ئوستورالیا دەکرێت و ئەوروپاش بازاڕەکەیەتی. بە واتایەکی تر چەشنی هۆی گواستنەوە و تێچوونی کار دەکاتە سەر بەردەوام بوونی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ و فراوانکردنی ناوچەکانی.