کەی نوێژ فەرز کرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-18:01:00 - کۆدی بابەت: 3587
کەی نوێژ فەرز کرا؟

ناوه‌ڕۆك

نوێژ

ئەو نوێژانەی خوای گەورە لەسەر موسوڵمانای واجب کردوون، کە فەرموویەتی: (فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۚ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) نوێژ بکەن بەڕاستی نوێژ لەسەر خاوەن باوەڕان نوسراوە و کاتی بۆ داندراوە.
ئەو نوێژە واجبانە پێنجن لە شەو و ڕۆژێکدا (عن مالِكٍ بن صعصعة: قالَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ: فَفَرَضَ اللَّهُ علَى أُمَّتي لیلة الاسراء خَمْسِينَ صَلاةً فلم أزل أراجعه وأسأله التخفیف حتی جعلها خمسا فی کل یوم و لیلة) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: شەوی شەوڕۆیی و سەرکەوتنم بۆ ئاسمانەکان، خوای گەورە واجبی کرد لەسەر ئوممەتم کە پەنجا نوێژ بکەن، بەڵام من هەر پاڕامەوە و داوات سوککردنم لێ کرد، تا کردنیە پێنج نوێژ لە هەموو شەو و ڕۆژێکدا.

كەی فەرز كرا؟

نوێژ لە (مەککە)ی پیرۆز، لە (٢٧) بیست و حەوتی مانگی (ڕەجەب)، ساڵێک و نیو پێش کۆچکردن، واجب کراوە و ڕوکنی دووەمی ئیسلامە.


سەرچاوەکان



2729 بینین