نوێژە سوننەتەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-21:57:00 - کۆدی بابەت: 3602
نوێژە سوننەتەکان

ناوه‌ڕۆك

باسی نوێژەکانی سوننەت

(عن أبی هریرة رضي الله عنه: عن النبی ﷺ: قَالَ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ : انْظُرُوا هَلْ لِعَبْدِي مِنْ تَطَوُّعٍ؟ فان كان له تطوع قال اتموا لعبدي فريضفان كان له تطوع قال: اتموا لعبدي فريض)رواه أباداود، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: لە ڕۆژی قیامەت کە بەندە لەبەردەستی خوا ئەوەستێ و نوێژەکانی ناتەواوە، خوای گەورە بە فریشتەکان ئەفەرموێ: تەماشا بکەن ئایا بەندەی من نوێژی سوننەتی هەنە؟ جا ئەگەر سوننەتی هەبوون ئەفەرمووێ: ناتەواوی نوێژە واجبەکانی -کە نەیزانیوە- لەو سوننەتانە بۆی تەواو بکەن.

خێری هەر واجبێک بەقەد حەفتا سوننەتە.

سوننەتی جەماعەت

ئەو نوێژانەی سوننەتن و بە جەماعەت ئەکرێن پێنجن:

سوننەتی تەنیا

ئەو سوننەتانەی بە جەماعەت ناکرێن و نەستراونەتەوە بە نوێژە واجبەکان حەڤدە ڕەکعەتن:

دوو ڕەکعەتی پێش نوێژی بەیانی: نییەتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی لێدێنێ، لە دوای فاتیحە لە ڕەکعەتی یەکەم (قل یا أیها الکافرون) و لە ڕەکعەتی دووەم (قل هو الله أحد) ئەخوێنێ (عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: ركعتَا الفجرِ خيرٌ من الدُّنيا وما فيها) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: دوو ڕەکعەتی پێش نوێژی بەیانی لە هەموو دونیا و لەوەی لە دونیادایە باشترە.

چوار ڕەکعەت پێشی نوێژی نیوەڕۆ، دوو ڕەکعەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ (عن عائشة رَضِيَ اللَّه عَنها قَالَتْ: قالَ رسولُ اللَّهِ ﷺ: منْ حَافظَ عَلى أَرْبَعِ ركعَاتٍ قَبْلَ الظُّهْرِ، وَأَرْبعٍ بَعْدَهَا، حَرَّمهُ اللَّه عَلَى النَّارَ) رواه أصحاب السنن، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک بەردەوام چوار ڕەکعەت پێش نوێژی نیوەڕۆ و چوار ڕەکعەت دوای نوێژی نیوەڕۆ بکات، خوای گەورە لە ئاگری دۆزەخ قەدەغەی ئەکات. کەوابوو: نیەتی سوننەتی پێش نیوەڕۆ و، نیەتی سوننەتی دوای نیوەڕۆی لێبێنی.

- پێش جومعە دوو ڕەکعەت، یان چوار ڕەکعەت سوننەتن، هەروەها دوای جومعەش چوار ڕەکعەت سوننەتن.

چوار ڕەکعەت پێش نوێژی عەسر سوننەتن، نیەتی سوننەتی پێش عەسری لێدێنێ (عن ابن عمر رضی الله عنهما: قال النبي صلى الله عليه وسلم: رحم الله امرأً صلى قبل العصر أربعاً) رواه الترمذی، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: خوا ڕەحم بەو کەسە بکا: کە پێش نوێژی عەسر چوار ڕەکعەت سوننەت ئەکا.
جا بزانە: دوو ڕەکعەتیش پێش نوێژی عەسر هەر سوننەتن (عن علی رضی الله عنه: نَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: كان يُصلِّي قبلَ العصر رکعتین) رواه أبوداود، پێغەمبەر پێش نوێژی عەسر دوو ڕەکعەتی ئەکردن.

دوو ڕەکعەت لە دوای نوێژی مەغریب سوننەتن بە نیەتی سوننەتی پاش مەغریب.

سێ ڕەکعەت پاش نوێژی عیشا سوننەتن، یەکێکیان لەو سێیە بە تاک ئەکات، دووەکانی تریش -کە لە پێش وتر ئەکرێن- نییەتی سوننەتی پاش عیشای لێدێنێ، ینجا لەو حەڤدەیە دەیان پێغەمبەر ﷺ بەردەوام کردوونی پێیان ئەگوترێ: (مؤکدة):
(عَنْ اِبْنِ عُمَرَ رَضِيَ اَللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: حَفِظْتُ مِنْ اَلنَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم عَشْرَ رَكَعَاتٍ: رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ اَلظُّهْرِ, وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَهَا, وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ اَلْمَغْرِبِ فِي بَيْتِهِ, وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ اَلْعِشَاءِ فِي بَيْتِهِ, وَرَكْعَتَيْنِ قَبْلَ اَلصُّبْحِ) رواه الشیخان، (ابن عمر) خوا لێیان ڕازی بێت، فەرمووی: دە ڕەکعەتی سوننەتم لە پێغەمبەر ﷺ وەرگرتوون کە بەردەوام ئەیکردن:

دوو ڕەکعەت نیوەڕۆ و دوو ڕەکعەت پاش نیوەڕۆ، دوو ڕەکعەت پاش مەغریب لە ماڵەوە، دوو ڕەکعەت پاش عیشا لە ماڵەوە، دوو ڕەکعەت پێش نوێژی بەیانی.


سەرچاوەکان



4436 بینین