ئۆتۆمبێلەکانی هیۆندای تووسۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:27:00 - کۆدی بابەت: 3624
ئۆتۆمبێلەکانی هیۆندای تووسۆن

ناوه‌ڕۆك

هیۆندای

هیۆندا (hyundai) كۆمپانیایەكی كۆری دروستكردنی ئۆتۆمبێلە كە بارەگاكەی دەكەوێتە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور، كۆمپانیای هیۆندای لە ساڵی 1967 دامەزراوە و هەروەها كۆمپانیای كیا موتۆرس (kia motors) لەخۆدەگرێت، لە ساڵی 2012دا پێنجەم گەورەترین كۆمپانیانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل بووە لە ڕووی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە.

هیۆندای تووسان

لە ساڵی 2008دا كۆمپانیای هیۆندای مۆتۆرس پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، لە ساڵی 2012 هیۆندای نزیكەی 4.4 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشت لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها پێكەوە لەگەڵ كۆمپانیای كیا نزیكەی 7.12 ملیۆن ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە.

هیۆندای چوارەم گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا كە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی دەگاتە 1.6 ملیۆن یەكە، كۆمپانیاكە نزیكەی 75 هەزار كارمەندی هەیە لە جیهاندا، هەروەها ئۆتۆمبێلەكانی هیۆندای لە 193 وڵاتی جیهاندا لە ڕێگەی 5 هەزار وەكیلەوە دەفرۆشرێن.

تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەكە

  • هیۆندای تووسۆن 2017 بە یەكێك لە باشتری ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكان دادەنرێت، ناوێكی فراوانی هەیە، هەروەها پلەیەكی بەرزی هەیە لە ڕووی پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان.
  • هیۆندای تووسۆنی 2017 دەكەوێتە پۆلێنی كۆمپاكت ئێس یو ڤی (Compact SUV)، واتا ئەو ئۆتۆمبێلانی كە وەرزشین و شێوازی بەكارهێنانیان زۆرە.
  • چەندین تایبەتمەندی ئەلیكترۆنی تێدایە كە لێخوڕینێكی چێژبەخش و هێمن دەبەخشێت بە شۆفێرەكان، نرخەكەی دەگاتە نزیكەی (22700) دۆلار، كە نرخەكەی لەچاو ئۆتۆمبێلە ورزشییە (SUV)ـەكانی كۆمپانیاكانی تر كەمترە، بۆیە بە هەڵبژاردەیەكی باش دادەنرێت بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت لەمجۆرە ئۆتۆمبێلانە بكڕن.
  • بەشی ناوەوەی هیۆندای تووسان پێكدێت لە پلاستیكی ڕەق، هەروەها سندوقێكی فراوانی هەیە بۆ هەڵگرتنی كەلوپەلەكانت، بۆیە گەر بەدوای ئۆتۆمبێلێكی خێزانی دەگەڕێت ئەوا هیۆندای تووسان باشترین هەڵبژاردەیە.
  • هیۆندای تووسان ئۆتۆمبێلێكی ئابووریە و بەنزین زۆر سەرف ناكات.
  • بزوێنەری هیۆندای تووسان پێكدێت لە 4 بستۆن بە قەبارەی 2 لیتر كە ئۆتۆمبێلێكی گێڕ ئۆتۆماتیكییە كە شەش خێرایی هەیە لەگەڵ توانای 164 هێزی ئەسپ، هەروەها جۆرێكی دیكەی بزوێنەری هەیە كە قەبارەكەی 1.6 لیترە لەگەل بزوێنەرێكی تۆربۆدا كە حەوت خێرایی هەیە و تواناكەی دەگاتە 175 هێزی ئەسپ.
  • ئۆتۆمبێلی هیۆندای تووسانی 2017 شاشەیەكی قەبارە (5 ئینچ)ـی هەیە كە بە لەمس كاردەكات و بلوتوسی هەیە لەگەڵ سیستمی دەنگی ئینفینیتی (infinity) كە لە 6 مكەبەرە پێكهاتووە، هەروەها پشتگیری (ئەندرۆید ئەوتۆ و ئەپڵ كار پلەی) دەكات.

كێشەكانی

  • هەرچەندە ئۆتۆمبێلی هیۆندای تووسان تایبەتمەندی باشی هەیە بەڵام بە باشترین دانانرێت، هەروەها ڕكابەرەكانی وەك فۆڕد ئیكسپلۆرەر (ford explorer) هەڵبژاردەی بزوێنەری زیاتری هەیە و بەهێزترە.
  • لە هەندێك لە مۆدێلەكانی هیۆندای تووسۆن كێشە لە داخستنی بۆنیدی ئۆتۆمبێلەكە (پارێزەری بزوێنەر) هەیە.


سەرچاوەکان



736 بینین