پشتبەستن بە خودای گەورە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-21:22:00 - کۆدی بابەت: 3668
پشتبەستن بە خودای گەورە

ناوه‌ڕۆك

باوەڕ و ڕاستی پشتبەستن بە خودای گەورە

دەتوانین پێناسەی پشت بەخودا بەستن بەم جۆرەی خوارەوە بکەین: بریتیە لە متمانەی بەندە بە خودای گەورە و سپاردنی کاروبارەکانی بە ئەو و باوەڕکردن بە کارسازی و کۆمەکی و لالێکردنەوەی بۆ بەندەکانی: ئەمەش ئەوە دەردەخات پشت بەستن بە خودای گەورە هەڵقوڵاوی دڵی باوەڕدارە و سەرچاوە لەو متمانەوە وەردەگرێت کە مرۆڤ بە پەروەردگاری خۆی و جیهانیان هەیەتی. چونکە پشت بە خودا بەستن یەکێکە لە بەرهەمە شیرینەکانی باوەڕ بە خودای گەورە و ناسینی سیفەتەکانی.
باوەڕدارانیش پشت بە خودای خۆیان دەبەستن.
واتە پشت بە خودا بەستن بە یەکێک لە نیشانەکانی باوەڕداربوون دەژمێردرێت، هەروەک دەفەرموێت: ((...وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ) المائدة:١١، واتە: با باوەڕداران تەنها پشت بەخودا ببەستن.


سەرچاوەکان



2310 بینین