فەلسەفە دوای هاتنی حەزرەتی مەسیح

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-26-04:22:00 - کۆدی بابەت: 3746
فەلسەفە دوای هاتنی حەزرەتی مەسیح
زانستە مرۆڤایەتییەکان

ڕۆڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەردوون و کۆمەڵایەتی لەلایەن دانایانی خۆرهەڵات لە چوارچێوەی ئایینی.

فەلسەفە و حەزرەتی مەسیح

سڵاوی خوای لێبێتم ماددەی لەگەڵ گیان و سروشت لەگەڵ ئەودیو سروشتی یەکخست و فەلسەفەی لەگەڵ شەریعەت کرد بەیەک تاوەکو وەڵامدانەوەی گونجاو بە تێڕوانینی تەواوە بدات بە دەستەوە، هەروەکو چۆن لە ئیسلامدا هەمان تێڕوانین بەدی دەکرا. فەلسەفەی کریستیان (مەسیحییەت) لە ڕێگای ئەفلۆتین و قەشە (ئۆگەستین)ـەوە، وەڵامی فەلسەفەی ڕەوشتییانەی خۆی پێشکەش کرد. بەڵام دوای ڕوخانی دەوڵەتی ڕۆمانی لە ساڵی (٤٧٨ ز) بە هۆی چەند هۆکارێک لە خۆرهەڵات لە ڕێگەی گۆڕەپانی فەلسەفە بۆ چەند ڕەوتێکی هزری جیاجیا جۆشکرا، ڕۆڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەردوون و کۆمەڵایەتی لەلایەن دانایانی خۆرهەڵات لە چوارچێوەی ئایینی یەکتاپەرستییەوە کە بە دەرکەوتنی ئیسلام کامڵبوونی بە خۆیەوەدی. ڕامانی ئەم دانایانە لە گەردوون و ژیان بۆ گەڕان  بەدوای چارەسەرێکی  سەرتاپاگیری ئەوتۆ کە مرۆڤ بەمە نەبێت هەرگیز ڕاناپەڕێ و دەیانویست هاوسەنگی بۆ ژیان و میانڕەوی بۆ پەیوەندییەکانی مرۆڤایەتی بگەڕیننەوە دوای ئەوەی لاسەنگ ببوون، سەرباری گەڕاندنەوەی پێودانگەکان کە لە ناوچووبوون و پێوەرە ڕەوشتییەکان کە بە هۆی لە خۆبایی بوون و توندی ستەمم و زۆرداری بیانی چوووبوون.


سەرچاوەکان



641 بینین