مەرجەکانی واجب بوونی ڕۆژوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-22:49:00 - کۆدی بابەت: 3751
مەرجەکانی واجب بوونی ڕۆژوو
پایەکانی ئیسلام و باوەڕ

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ)

ناوه‌ڕۆك

واجب بوونی ڕۆژوو

مەرجەکانی واجب بوونی ڕۆژوو چوار مەرجن:

ئیسلام بوون

خوای گەورە فەرموویەتی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ) ئەی خاوەن باوەڕان ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەسەر ئێوە واجب کراوە، هەروەک لەسەر ئوممەتەکانی پێش ئێوە واجب کراوە.

باڵغ بوونی

واتە: لەسەر منداڵ واجب نییە.

ئەقڵی هەبێ

واتە: لەسەر شێت و بێ هۆش واجب نییە (عن عائشة رضي الله عنها عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: ((رفع القلم عن ثلاث: عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبی حتى يحتلم، وعن المجنون حتى  يفيق) رواه أحمد والنسائی، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: نوسینی تاوان لەسەر سێ کەسان هەڵگیراوە: لەسەر نوستوو تا هۆشیار ئەبێتەوە، لەسەر منداڵ تا باڵغ دەبێت، لەسەر شێت تا چاک ئەبێتەوە.

توانای ڕۆژوو گرتنی هەبێ

ئاگاداری : ئەگەر منداڵ توانای ڕۆژووی هەبوو، واجبە لە حەوت ساڵییەوە فەرمانی پێ بکرێ ڕۆژوو بگرێ، وە لە دە ساڵی لێی بدرێ ئەگەر بەڕۆژوو نەبوو.

واجبەکانی ڕۆژوو

ژمارەیان چوارە :

نیەتهێنان

هەموو شەوێک، واتە: لە ڕۆژئاوابوونەوە تا پێش بەیان ماوەی هەیە کە بە دڵ نیەت بێنێ و بڵێ: (نیەتم وەیە سبەینێ بەڕۆژوو ببن لە واجبی ڕەمەزانی ئەم ساڵ).
کەواتە: ئەگەر بە شەو نیەتی لە بیرچوو، ڕۆژووەکەی دروست نییە و ئەبێ قەزای بکاتەوە (عَنْ حَفْصَةَ رضي الله عنها أَنَّ النَّبِيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم قَالَ: مَنْ لَمْ یجمع الصِّيَامَ قَبْلَ الفَجْرِ فَلَا صِيَامَ لَهُ) رواه ابنا خزیمة وحبان، پێغەمبەر فەرمووی: هەر کەسێک تا پێش بەیانی نیەتی ڕۆژووی نەهێنابێ، ڕۆژووەکەی قبووڵ نابێت.

(ئاگاداری): ڕۆژووی سوننەت تا پێش نیوەڕۆ ماوەی نیەتهێنانی هەیە، بەو مەرجەی لە بەیانەوە تا نیەت ئەهێنێ هیچی وای نەکردبێ، ڕۆژووی بەتاڵ ببێ (عن عائشة رضي الله عنها: دَخَلَ عَلَيَّ النبيُّ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ ذَاتَ يَومٍ فَقالَ: هلْ عِنْدَكُمْ شيءٌ؟ فَقُلْنَا: لَا، قالَ: فإنِّي إذا صَائِمٌ) رواه مسلم، (عائشة) خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: ڕۆژێک پێغەمبەر ﷺ هاتە ماڵەوە و فەرمووی: ئایا شتێک هەیە بیخۆم؟ گوتمان: هیچمان نییە. جا فەرمووی: کەوابێ من بەڕۆژووم، واتە: بەڕۆژوو ئەبم.

بزانە: هەر ئەو حەدیسە بەڵگەی ئیمامی (حنفی)یە کە ئەفەرمووێ: لە ڕۆژئاوابوونەوە تا کاتی چێشتەنگاو دروستە: نیەتی ڕۆژووی ڕەمەزان بێنێ.

بزانە: لە مەزهەبی ئیمام (مالک)ـدا، دروستە هەر لە یەکەم شەوی ڕەمەزانەوە یەک جار نیەت بێنێ بۆ هەموو ڕەمەزان، ئیتر نایەوێ هەموو شەوێک نیەت بێنێ، جا ئەو فەرموودەیە زۆر بەسوودە و پێویستە ڕەفتاری پێ بکرێ، بۆ ئەوەی لە قەزاکردنەوەی ڕۆژوو ڕزگار ببین، هەروەها ئەو فەرموودەیە بۆ ڕۆژووەکانی تری کەففارەتیش -کە بەسەر یەکدا واجبن- ئیشی پێ ئەکرێ.

واجبە لە نیەتهێناندا ناوی ڕۆژووەکە دیاری بکرێ، ئایا ڕەمەزان بێ، یان نەزر بێ، یان قەزا بێ، یان کەففارەت بێ.

خۆ قەدەغەکردنە لە خواردن و لە خواردنەوە

خۆ قەدەغەکردنە لە جیماعکردن

خۆ قەدەغەکردنە لە خۆ ڕشاندنەوە

جا ئەو سیانە لە بەیانییەوە تا ڕۆژئاوابوون قەدەغەنە


سەرچاوەکان



1593 بینین