شیعری ئەی جەمالت نووری دیدە - مەحوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-04:50:00 - کۆدی بابەت: 3833
شیعری ئەی جەمالت نووری دیدە - مەحوی
هۆنراوە

ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای - بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا - مەحوی - ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ئەی جەمالت نووری دیدە

شاعیر/ مەحوی

جۆر/ غەزەل

ئەی جەمالت نووری دیدەی ئەنبیا
شامی توڕڕەت سوبحی عیدی ئەولیا

ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای
بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا

ئاوی خزرە خاکی ئەو بەرقاپییە
دڕکی ئەو بەردەرکە گوڵ، پووشی گیا

ئافتابی گرتەوە، وەک کاسە، چەرخ
سواڵی لەو ڕوخسارە بوو زەڕڕێ زیا

ئەهلی ڕەحم و فەزڵی تۆ مەحوی دەخیل
سەد کە وا نائەهلە، ڕەحمت بێ پیا


سەرچاوەکان



1137 بینین