ناوهڕۆك
سەرەتا
کاتیوشا (بە عەرەبی: کاتیوشا و بە ئینگلیزی: Katyusha) چیرۆکی فۆلکلۆری و ناوی موشەکێکی ڕووسییە. کاتیوشا ناوی خانمێکی ڕووس بووە کە دەستگیراندار بووە، دەستگیرانەکەی سەرباز بووە و لە مینانەی جەنگدا ڕۆیشتووە بۆ ئەرکی سەربازی و بەرگری کردن لە وڵاتەکەی، بەڵێنی هاوسەرگیری داوە بە کاتیوشا. چیرۆکی کاتیوشا چیرۆکێکی تراژیدییە و تا ئێستا چەندین فیلم و زنجیرەی لەسەر بەرهەم هاتووە، بە یەکێک لە چیرۆکە ناخ هەژێنەکانی جەنگی جیهانی دادەنرێت.
کاتیوشا کێیە؟
سەبارەت بەناوی کاتیوشا بۆچوونی جیاواز هەن کە بە وردی لە چ سەردەمێکدا ژیاوە، هەندێک وەک چیرۆکێکی خوڕافی دادەنێن چونکە ئافرەتێکی نەناسراو بووە، هەندێکی تر بە پێچەوانەوە دەڵێن کاتیوشا گوزارشت نییە لە یەک کەس بەڵکو چیرۆکی هەموو ئەویندارێکە کە پارێزگاری دەکات لە خۆشەویستی و ئەوین تەنانەت ئەگەر هاوژینەکەی یان ئەو کەسەی خۆشی دەوێت ئەرکێکی گەورەتری لەسەر شان بێت کە ئەویش پارێزگاری کردنە لە نیشتمان. بۆیە دەکرێت کاتیوشا زیاتر لە کیژێک بێت نەوەک تەنها ناوێک.
سەبارەت بە سەردەمی ژیانی دەوترێت ئەم ئەویندارە لە سەردەمی جەنگێکی گەورەدابووە کە دەکرێت جەنگەکانی ڕووسۆ تورک یان شۆڕشەکانی قەوقاز دژی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیا بووبێت.
جەنگ هەمیشە نەهامەتی و سووتانی دڵ و جەرگی دایک و باوکان و لێک جیاکردنەوەی ئەویندارەکان بووە. کاتیوشا کە ناوێکە گوزارشتە لە ئەویندارە ڕاستەقینەکان باسی دۆخی خانمێک دەکات کە ناوی کاتیوشایە و دەستگیرانەکەی کە هەموو شتێکی ئەوە بۆ پارێزگاری لە نیشتمان چووە بۆ جەنگ، کاتیوشاش بەو پەڕی تامەزرۆیی چاوەڕێیە ڕۆژەکان و هەفتەکان و مانگ و ساڵ تێپەڕ دەبێت هیچ هەواڵێک نییە لە دەستگیرانەکەی بەڵام ئەم هەر ئومێدی بە یەکتر شادبوونەوەی هەیە و چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیە بەدلەی بوکێنی بکاتە بەری و لەبەردەم خودا ئەڵقەی هاوسەرگیری بگۆڕێتەوە و خەونەکانی بکاتە ڕاستی و بگات بە ترۆپکی شادی و کامەرانی. بەڵام نەبوونی هەواڵیش هێندەی تر دۆخی نائارام دەکات.
سەرەنجام جەنگ تەواو بوو، پاڵەوانەکانی نیشتمان بەو پەڕی خۆشی و شادی گەڕانەوە. کاتیوشا لەسەر ڕێگەیەک کە خەڵکی بەخێرهاتنەوەی خزم و کەس و منداڵ و دەستگیرانەکانیان بوون، هەندێک ئامێزیان بۆ منداڵەکانیان دەکردەوە، هەندێکی تر ئامێزیان بە دایک و باوکیان دەکرد. ئەویندارەکانیش و دەستگیراندارەکانیش ئامێزیان دەگرت لە هاوژین یان خۆشەویستەکانیان. کاتیوشاش هەر وەک ئەوانە بوو چاوەڕێی دەستگیرانەکەی بوو، لەبری هاتنەوەی خۆی کۆمەڵێک سەرباز جلە خوێناویەکانی دەستگیرانەکەیان بۆ هێنایەوە کە ئەمەش بوو بە ساتێکی تراژیدی لە نەهامەتیەکانی جەنگ، هەر خودی ئەو هاوار و ناڵەی کاتیوشا بۆ خۆی بوو بە چیرۆکێکی تراژیدی و فۆلکلۆری و نەوە دوای نەوە گێڕدراوەتەوە.
گۆرانی کاتیوشا
ساڵی ١٩٣٨ میخائیل ئیزاکۆڤسکی چیرۆکی فۆلکلۆری کاتیوشای کرد بە گۆرانی، کە لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانی بووە گۆرانییەکی زۆر ناوبانگ و هەموو سنوورەکانی بڕی، ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن ماتڤێی بلاندەر دانراوە. کە گوزارشت لەو ساتانە دەکات کە کاتیوشا لەسەر کەناری ڕووبارێک وەستاوە و گۆرانی دەڵێت بۆ ئەوین و دەستگیرانەکەی، هەروەها ئەو ساتەش کە جلوبەرگە خوێناوییەکانی نیشان دەدرێت.
موشەکی زەمینی کاتیوشا:
لە سەردەمی حووکمڕانی یەکێتی سۆڤێت، ناوی کاتیوشا کرا بەناوی موشەکێک کە پێی دەوترێت MRL. ئەم چەکە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بەکاردێت و بە یەکێک لە مەترسیدارترین موشەکە زەمینییەکان بەکاردێت کە توانای فڕێدانی چەندین موشەکی هەیە لە یەک کاتدا. موشەکەکە ساڵی ١٩٤١ خرایە خزمەتی سەربازی و تا ئێستا لەلایەن ڕووسیا و هەندێک وڵاتی ترەوە بەکاردەهێنرێت. ئەو جەنگانەی موشەکی کاتیوشای تێدا بەکارهاتووە:
- جەنگی دووەمی جیهانی
- جەنگی یەکەمی ئەندەنوسیا
- جەنگی کۆریا
- جەنگی ڤێتنام
- جەنگی کەمبۆدیا - ڤێتنام
- جەنگی یوم کەپوور
- جەنگی عێراق - ئێران
- جەنگی ئۆگەندا - تەنزانیا
- جەنگی لوبنان ساڵی ٢٠٠٦
- یەکەم جەنگی ناوخۆیی لیبیا
- جەنگی ناوخۆی سوریا
- جەنگی دژ بە داعش ٢٠١٣-٢٠١٧
- جەنگی یەمەن (بەردەوامە)
- جەنگی سعودیە لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن
- جەنگی ڕووسیا - ئۆکرانیا (بەردەوامە)
موشەکی زەمینی کاتیوشا چەند مۆدێلێکی هەیە بە درێژایی ساڵی ١٩٤١ بەکاردێت ئەم مۆدێلانەی لێ بەرهەم هاتووە:
- BM-13
- BM-14
- BM-31
- BM-8
- BM-21Grad
- BM-24
- BM-25
- BM-27 Uragan
- BM-30 Smerch
هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ناوانە دەگەڕێتەوە بۆ کۆدی نهێنی واتا هەر ناوێک لەمانە کۆدێکن کە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی کەسێک کە خزمەتی کردووە بە هەواڵگری KGB و زانیاری و بەڵگەی گرنگی کۆکردووەتەوە.