جۆگەی گوێزەرەوە - Genital Ducts

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-30-01:16:00 - کۆدی بابەت: 3927
جۆگەی گوێزەرەوە - Genital Ducts
جەستەی مرۆڤ

ئەم کەناڵە ٢سم درێژە و لەپێشەوە دەچێتە ناو ڕێڕەوە هاوبەشی پڕۆستاتی.

ناوه‌ڕۆك

جۆگەی گوێزەرەوە چییە؟

پاش دروست بوونی تۆو لە لولپێچەکانەوە دەگوازرێتەوە بەهۆی ئەو جۆگانەوە، کە هەرلایەک تۆوی ئەو گونە دەگوازرێتەوە کە لێوەی دەرچووە، سەرەتاکەی زۆر پێچاوپێچە بە جۆریک درێژی دەگاتە ٦مەتر، هەرچەندە خۆی درێژی لە ٤سم تێ ناپەڕێت، پێی دەوترێت تۆوەڕۆ (البربخ-Epididymis) لە تۆوەڕۆوە سپێرم گەشەی تەواو دەکات و توانای پیتێنی دەبێت، ئەم کردارەش نزیکەی ١٠-١٤ ڕۆژی دەوێت، ئەم کەناڵە توانای داکردنی تۆوی هەیە و لەوێشەوە پاڵی دەدات بۆناو تۆواوە چیکڵدانە و ناوجۆگەی هاوبەشی میز و زاوزێ بەهۆی گرژبوونی ماسولکە لووسەکانی دەوروبەر لە کاتی جووتبووندا لە دوای تۆوەڕوە لولەی گوێزەرەوە دێت (القناة الأسهریة-Vas) کە تەواوکەری تۆوەڕۆیە، بەڵام لۆچی کەمترە و فراوانترە و درێژیەکەی ٤٥سم دەبێت و بەرزدەبێتەوە و سەردەکەوێت و لول و پێچ دەبێت لە کۆتاییەکەیدا و تاوەکو دەگاتە دەروازەی کەناڵی تۆواوە چیکڵدانە (الحویصلة المنویة- Seminal vesicle) و یەکتردەگرن و کەناڵی هاوێژەر (القناة الداقفة-Ejacualatory Duct) پێکدەهێنێت، ئەم کەناڵە ٢سم درێژە و لەپێشەوە دەچێتە ناو ڕێڕەوە هاوبەشی پڕۆستاتی.


سەرچاوەکان



417 بینین