سوڕانی جومگەی قوولە پێ

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-31-01:41:00 - کۆدی بابەت: 3969
سوڕانی جومگەی قوولە پێ
ئێسک و جومگە

یەکێک لە پێکانە باوەکانی لەنێو کەسانی ئاسایی و وارزشکاران سوڕانی جومگەی قولە پێیە ئەم سوڕانە لە ئەنجامی جوڵەیەکی نادروست

ناوه‌ڕۆك

سوڕانی جومگەی قوولە پێ پێکانێکی زۆۆر باوە لەناو وەرزشکارن

یەکێک لە پێکانە باوەکانی لەنێو کەسانی ئاسایی و وارزشکاران سوڕانی جومگەی قولە پێیە ئەم سوڕانە لە ئەنجامی جوڵەیەکی نادروست لە سروشتی جومگەی قولی پێ پەیدا دەبێت کە پچڕان یان جیابونەوەی بەستەرەکانی چواردەوری ئەم جومگە، گرنگی بە ناوەندی لکانی ئێسکەکانی دەوریەوە ڕوودەدات.

نیشانەکانی

  • لەسەرەتای پێکانەکە لە ٢٤ کاتژمێری سەرەتا پێویستە کیسی سەهۆڵ بخرێتە سەر ناوچەی پێکانەکە  تا سنورێک بۆ بڵاوبوونەوەی زیانی زیاتر بە ناوچەی پێکراو دابنرێت وەک ئاوسان و شینبونەوە.
  • باشتر وایە دواتر ناوچەی پێکراوەکە بە باندجێک ببەسترێ هەروەها گەر پێویست بکات لە گەچ بکرێ. 
  • باشتر وایە لاق هەڵبواسرێ یان بەرز بکرێتەوە  کە جومگەی قولەپێ لەئاستی دڵ بەرزتر بێ. 
  • لە پێکانی ئاسای لەم جومگەیە نزیکەی ٣  ڕۆژی پێویستە بۆ چاک بونەوە، لەکاتی بونی پچرانێکی کەمدا لە بەستەرەکان ئازارێکی زۆری دەبێ وە پێویستی بە نزیکەی ٣ ــ ٦ هەفتە دەبێت بۆ چاک بونەوە.
  • لەکاتی بونی پچرانی زۆری بەستەرەکان ئازارێکی زۆر و ئاوسانی دەبێ هەروەها جومگەکە هاوسەنگی لەدەست دەدات وە زۆر کات پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.
  • لەدوای تەواوبون لە ماوەی چارەسەرکردن دڵنیابوون لە یەکگرتنەوەی بەستەرەکان پێویستە دەست بکرێت بە چارەسەری پزیشکی.

هۆکارەکانی درێژەخایەنی ئازار و نەمانی هاوسەنگی ئەم جومگەیە لە دوای چارەسەر

  • پەیوەست نەبوون بە ماوەی چارەسەرکردن کە لەلایەن پزیشکی تایبەتەوە دیاری کراوە. 
  • بونی شکان لە توێکڵی یان توێغی  کڕکڕاگەیی جومگەکە کە ناتوانرێت بە تیشکی ئاسان ئەم شکانە بەدیبکرێت کە هاوشانە هەندێ کات لەگەڵ سورانی قولەپێ. 
  • بوونی بەشێک لە بەستەر لە ناو جومگەکە کە دەبێتە مایەی یەکنەگرتنەوەی بەستەرەکان. 
  • بوونی پێکان لە بەستەر و بەشی پێشەوەی پێ کە لە ڕێگەی نەشتەرگەریەوە چارەسەر نەکرابێ. 
  • بوونی پارچەی نامۆ لەکاتی ئامادەبوونی پێکراو لەنێو پێکدادانی پەیتوکە ( ئۆتۆمبیل).
  • ئاوسانی توێغی سینۆفی کە ئەم جومگەیە دایپۆشیوە. 
  • بونی پێکان لە ڕیشاڵە خوێنیەکان کە خۆراک دەبەخشن بە ئێسک کە ئەمەش لەبەرامبەردا دەبێتە هۆی کەمی لە ئاراستە کردنی خوێن بۆ جومگەکە.


سەرچاوەکان



1500 بینین