ناوهڕۆك
ڕۆژووگرتن بەبێ هیلاكبوون
1- ئایا دەتوانین بەڕۆژووببین بەبێ هیلاكبوون؟
2- ئەو خواردن و خزاردنەوانە كامانەن كە وزەمان پێدەبەخشن؟
3- ئەو خواردن و خواردنەوانە چین كە نابێت لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێن بۆ ئەوەی هیلاك نەبین؟
4- هەندێك كەس هەن كە یەك جار پاش ڕۆژووشكاندن نان دەخۆن، باشترن ڕێگە چییە بۆ خواردن و خواردنەوە پاش ڕۆژووگرتن؟
بەزۆری ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە كاتێكی گەرمەوە، زۆربەی بەڕۆژووبوان ماندوودەبن گەر ژەمە خۆراكەكانیان بەباشی ڕێكنەخەن یان لەكاتی بەربانگكردنەوەدا نانێكی زۆر دەخۆن و تووشی ئازاری گەدە دەبن كە ناتوانن هیچ وەرزشێك یان كار بكەن، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بكەین بۆ ئەوەی تووشی هیلاكی نەبین لەكاتی ڕەمەزاندا:
- پێویستە گرنگی بدەین بە ژەمی کە یەکێکە لە ژەمە گرنگەکانی مانگی ڕەمەزان چونکە ئەو وزەیەی کە بۆ کاری ڕۆژانەمان پێویستە دابینی دەکات، چونكە ژەمی ئێوارە كەمێك درەنگ دەكەوێت بۆیە نابێت ژەمی پاشێو لەبیر بكەیت گەر بتەوێت لە ڕۆژدا وزەیەكی تواوت پێبێت.
- گرنگیدان بە خواردنی ژەمە سووەكان لەدوای بەربانگكردنەوە چونكە ئەم ژەماەیە كە پێویستییەكان لە ماددە ئاسن و ڤیتامینەكانمان پێدەبەخشێت، خواردنەكان وەك سەوزە و میوەكان.
- كەمكردنەوەی خواردنە سووركراوكان و ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆری چەوریان تێدایە، چونكە ئەم خواردنانە ڕێژەیەكی زۆر لە كالۆریان تێدایە و كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ هەرسكردن كە كێشە بۆ ئەو كەسانە دروست دەكات كە نەخۆشی قورحەی گەدە و كێشەی تەندروستیان هەیە.
- دەتوانیت ژەمی بەربانگ بكەیت بە دوو بەشەوە، كە ماوەی نێوانیان نیو كاتژمێر بۆ كاتژمێرێك بێت، كە سەرەتا ئەو خواردنانە بخورێت كە گەدە دەكاتەوە وەك شۆرباكان كە سەوزەكانیان تێدایە و هەوڵبدەین لەو شۆربایانە دووربكەوینەوە كە ڕیژەیەكی زۆری كەرە و پەنیری تێدایە، چونكە ئەم ژەمە دەبێت سووك بێت بۆ ئەوەی ئەو شلانە بۆ لەش دابەین بكات كە پێویستی پێیەتی، دواتر ژەمی سەرەكی بخوێت.
- هەوڵبدە ژەمی سەرەكی یەك جۆر خۆراكبێت لەگەڵ چەند خواردنێكی لاوەكی، وەك مریشك لەگەڵ سەوزەكان، نەك دانانی چەند جۆرێكی جیاوازی خواردن وەك گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك پێكەوە.
- دەبێت خواردنەكان بە هێواشی بخورێن و بە جوانی بجویرێت بۆئەوی تووشی ئاوسانی گەدە و كێشەی هەرسكردن نەبیت، هەورها نانخواردن بەهێواشی دەبێتە هۆی ناردنی نامە بۆ مێشك و تێربوون، چونكە لە كاتی نانخواردن بەخێرایی بڕی زیاتر لەو خواردنە وەردەگیرت كە پێویستە.
- سەوزەكان بە خۆراكێكی گرنگ دادەنرێن لە مانگی ڕەمەزاندا چونكە سەچاوەی سەرەكی ڕیشاڵە ماددەكانن كە ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاراستنت لە تووشبوون بە قەبزی، هەروەها ڕێژەیەكی زۆری ئاو و ماددە كانزاییو پڕۆتینەكانیان تێدایە لەگەڵ ماددەی دژە ئۆكسانەكان، سەوزەكان ڕێژەیەكی كەمی كالۆریان تیدایە كە یارمەتی كەمكردنەوەی برسێتی دەكەن.
- خورما بە یەكێك لە خۆراكە پێویستەكان دادەنرێت كە سەرچاوەیەكی گرنگی وزەیە چونكە ڕیژەیەكی زۆری ڤیتامینەكانی تێدایە وەك ڤیتامین B1 و B2 و ثایامین و رابیۆفلافین، ئەو ڤیتامینانەن كە وەزەی دابین دەكەن بۆ لەشمان، هەروەها ماددە ئاسنەكانی تێدایە وەك سیلینیۆم و ڕیشاڵە ماددەی تێدایە و ڕیژەیەكی كەمی چەوری تێدایە، یەك دەنك خورما 22 كالۆری تێدایە، دەتوانین 3 دەنك خورما لەجیاتی ژەمی میوە بخۆین.
- بۆ ئەوكەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەبێت هەوڵبدەن لە یەك جۆر زیاتری ئەو خواردنانە نەخۆن كە نیشاستەیان تێدایە، چونكە دەبنە هۆی بەرزكردنەوە ڕێژەی شەكر لەخوێندا.
- ژەمی پارشێو دەبێت تەواوبێت و نابێت كەسەكە هەست بە ماندووی بكات دوای تەواوبوونی، هەروەها دەبێت دووربكەوینەوە لە خواردنی شیرینی و شەكرەكان چونكە بە خێرایی هەرس دەكرێن، بۆیە باشتر وایە نانی بۆر و دانەوێڵەكان چونكە ماوەیەكی زۆرتیان دەوێت بۆ هەرس كردن و بۆ ماوەیەكی زیاتر بە تێری دەمێنیتەوە.
- گرنگترین سەرچاوەی وزە بریتییە لە ئەو خۆراكانەی كە نیشاستەیان تێدایە و دەبێت %50 بۆ %60 خۆراكەكانت لێی پێكهاتبێت، هەروەها سەوزە و میوەكان لەبیر نەكەین چونكە سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین و ماددە ئاسنییەكانن، چونكە یارمەتی بەرهەمهێنانی وزەی لەش دەدەن.
- هەروەها پێویستە ئەو خوێیە کەم بکرێتەوە کە بۆ خواردن زیاد دەکرێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، بۆیە لەجیاتی دەتوانیت ئەو خۆراكانە بخۆیت كە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك سەوزە و میوەكان، وەك مۆز، قەیسی، كاڵەك، شووتی، خورما، سپێناخ، هەروەها پێویستە ئەو خواردنانە كەم بكەینەوە كە بەهاراتی زۆریان تێدایە چوونكە تینوێتی زیاد دەكەن.
ئامۆژگاری بۆ دوای ڕەمەزان
دوای تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان زۆربەی موسوڵمانان كێشەی ڕێككردنەوەی سیستمی خۆراكیان هەیە، بۆیە چەند ئامۆژگارییەك هەیە كە دەتوانن پەیڕەوی بكەن:
- خواردنی نانی بەیانیان پێش ڕۆشتن بۆ كاركردن، لەوانەیە زۆربەی كەسەكان نەتوانن نان بخۆن بۆیە باشتر وایە كە سەەتا كەمێك نان و ماست بخۆن و ڕۆژانە ڕێژەكە زیاد بكەن.
- دووركەوتنەوە لە خاردنی یەك ژەم لە ڕۆژێكدا، چونكە دەبێتە هۆی زیاد وەرگرتنی چەوری كێشەی دانەبەزینی كێش.
- خواردنی ژەمی سووك وای نانی بەیانی، وەك میوە و سەوزەكان
- خواردنەوەی دوو لیتر ئاو لە ڕۆژێكدا
- گەر نەتوانیت ژەمی نیوڕوان بخۆیت، ئەوا دەكرێت لە دوار تەواوبوونی كەسەكە لە كارەكەی ژەمەكە بخورێت لە كاتژمێر سێ و چوار
- ئامادەكردنی خواردن بۆ كاتی كاركردن، بۆ ئەوی خواردنی تەندروست بخورێت و بەدووربیت لە خواردنە خێراكان