ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای قاچ لە خەودا کردووە .
قاچ لە خەوندا
ئەگەر كەسێكی ساڵح و چاكەكار لەخەویدا ببینێ قاچی شەل بێت بەڵگەی لاوازبونی باوەڕەكەی پیشان دەدات وە ئەگەر ببینێ قاچی بە گوریسێكەوە ببەستن لە كەسێكەوە قازانجی پێ دەگات ، وە ئەگەر ببینێ قاچی نییە وە بەدارشەق بە ڕێگادا بڕوات بە كەسێكی بێ وەفا پشت ئەبەستێت وە ئەگەر كەسێكی لە كاربەدەستانی پاشا بینی هەردوو قاچی بڕابێت لەسەر كار لادەبرێ و ماڵ و سامانی بەەەدەر دەڕوات ، وە ئەگەر بینی قاچی ئاسنینی هەبێت سەروەتی زیاد دەكات ، وە ئەگەر قاچی لەزیوو زێڕبێت ماناكەی هەر ەەمان شێوەی دەبێت ، وە ئەگەر ببینێ قاچی لە كۆت و زنجیردا بێت زیانێكی لێ دەكەوێت ، وە ئەگەر ببینێ قاچی بە كۆڵە كەیەكەوە بەسترابێت ماناكەی چاكتر دەبێت ، وە ئەگەر بینی قاچی بو بە تەڵە یان داوێكەوە وەیان قاچی بچەقێ لە شوێنێكدا بە ئەندازەی ئەو داوە تەڵە و چەقینە دوچای گرفتاری و فڕو فێڵ دەبێتەوە ، وە ئەگەر بینی قاچی لە شوێنێكدا بخرێت لە كاری دین و دنیا جێ دەمێنێت وە یان كەسێك قسەی پێ دەڵێت كە دەبێتە ەۆی ئازاردانی ، وە ئەگەر بینی سواری چوارپێیەك بوو وە قاچی خۆی ڕابوەشێنێت ، مانای ئەوەیە بە مەبەستی گەیشت بە ئامانجی خۆی كەسێكی بە هەوڵ و كۆششە .