ناوهڕۆك
توانای زمانی - دواندن لە مرۆڤدا
مێینە پێش نێرینە و جوانتر فێری قسەکردن دەبێت، بەردەوام مێینە لە پیشەنگدایە لە هونەرەکانی زمانەوانی وەک حونجەکرد و دانانی خاڵ و فاریزە بۆ ڕوونکردنەوەی مانای ڕستەکان، هەروەها لە سووکی دەربڕین، پێشکەوتن لە دواندن مانای ئەوەنییە پێشکەوتنی عەقڵ و بیرە، بەڵکو هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا ئەو ناوەندی ناو مێشک کە پەیوەستە بە دواندن لە نیوەی دەماخی چەپدایە لە نێرینە، بەڵام لە مێینە دابەش بووە لە هەردوولای دەماخیدا و کاری دەکرێتە سەر بەهۆی سۆز و لۆجیکیەوە لە یەک کاتدا، هۆکاری ئەو پێشکەوتنەی مانی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری هۆرمۆنی مێینە ئیسترۆجین.
ئارەزووی مێینە بەلای دواندن و مانەوە بە شێوەیەکی خێرا گەشە دەکات، لە وانەش بەهۆی زیاتر گرنگیدانی دایکانەوە بێت بە کچەکانیان لەو بارەوەیە (بەڵام ئەوە بەبێ مەبەستە و خۆنەویستە)، هەروەک دەبینین دایکان قسە لەگەڵ کچەکانیان زیاتر دەکەن وەک لە کوڕەکانیان، حیکمەت لەو جیاوازیە ئەوەیە کەوا ئەو دایکە پێویستە منداڵەکانی فێری زمانی دایک بکات، ئەم کچەش گەورە دەبێت و منداڵی دەبێت و هەمان ئەرکی لەسەرە، هەروەها لەبەر ئەوەیە ئافرەت زیاتر گرنگی دەدات بە پەروەردەکردن و ئاراستەکردن و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و پێگەیاندنی منداڵ.