ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای كەڵەشێر لە خەودا کردووە .
كەڵەشێر لە خەودا
ئەگەر كەسێك لەخەودا ببینێ كەڵەشێری هەبێت وە بزانێت كەڵەشێرەكە هی خۆیەتی ، پیاوی عەجەم كە نۆگەری خۆیەتی بەسەریدا زاڵ دەبێت ، ئەگەر ببینێ كەڵەشێر بكوژێت بەسەر نۆكەردا زاڵ دەبێت وە ئەگەر ببینێ لەگەڵ كەڵەشێردا شەڕ بكات لەگەڵ پیاوی عەجەمدا دەبێتە هاوڕێ وە ئەگەر ئازاری بەدەست كەڵەشێرەوە بینی لەو پیاوەوە گەزەندەی پێ دەگات ، ئەگەر ببینێ كەڵەشێر جوجكەی هەبوو وە یان كەسێك پێی بدات ئەوا كوڕێك یان نۆكەرێكی لەكەنیزەیەك دەبێت ، وە ئەگەر ببینێ گوێی لەدەنگی كەڵەشێر بێت ڕێگای چاك و چاكەخوازی هەڵدەبژێرێ .
سەرچاوەکان
10228 بینین