کوردە کۆچەری و نیمچە کۆچەرییەکانی سەدەکانی ناوەڕآست

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-20:10:00 - کۆدی بابەت: 4271
کوردە کۆچەری و نیمچە کۆچەرییەکانی سەدەکانی ناوەڕآست

ناوه‌ڕۆك

کوردە کۆچەری و نیمچە کۆچەرییەکان

تا ئەم ساڵانەی دواییەش ژمارەیەک خێل و تیرە و بنەماڵەی کورد ساڵانە گەرمیان و کوێستان (واتە باکوور و باشوور)ـیان دەکرد و وێڵی دوای لەوەڕگا بوون، دەمەو پایزان لە هاوینگەکان (باکوور)ـەوە بە پەز و مەڕ و ماڵاتەوە دادەکشانە پێدەشتە گەرمەکان و ناوچە گەرمەسێرەکان و دەمەو بەهاریش لەگەڵ هەوا خۆشبوون بارگە و بنەیان تێک دەنا و بەرەو کوێستان و زۆزانەکان هەڵدەکشان لە بناری چیا سەرکەشەکان و لەقەد پاڵی زنجیرە شاخە بەرزەکاندا، دەیان لەوەڕگە و زۆرم و هەبوون کە بە درێژایی هاوین پڕ گیا و پووش پەڵاش و لەوەڕ بوون، هەر بۆ نموونە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا هۆزی کیکانی لە زستاندا لە دەشتاییەکانی دەوروبەری موسڵدا ڕەشماڵی دەخست و وەرزی سەرما و سۆڵەی بەسەر دەبرد، بەهارانیش ڕووی دەکردە هەرێمی زۆزانی بەفر، شآنبەشانی سەدان خێل و تیرەی کۆچەری تردا هاوینی لە لەوڕگاکاندا دەگوزەراند، بە هەمان شێوە، خێڵی ڕەوەند (ڕەوادی) کۆچەریش کە لقێکی هۆزی مەزنی هەزبانییە، زستانانی لە دەشتی هەولێر و کەناری زێدا بەسەر دەبرد، هاوینیش لە هاوینگەکانی چیاکانی کێلە شین و دەورووبەریدا دەمایەوە.

لە ڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییەوە، میللەتی کورد وەک گشت میللەتانی تری جیهانی ئیسلامییەوە بەسەر لە ڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییەوە، بەسەر چەند خێڵ و عەشرەت دابەش دەبوو، بەڵام تەنها ناو و هەواڵی ژمارەیەکی کەمیان لە سەرچآوە مێژووییەکاندا هاتووە، هەریەکێک لەو هۆز و خێڵ و عەشیرەتانە لە ڕووی جل پۆشین و دابونەریتی کۆمەڵایەتیی و ئاخافتنەوە کەم تا زۆر لەوانی تر جیاواز بووە>

هۆزە ناسراوەكانی كوردستان

هۆزە ناسراو و دێرینەکانی کوردستان بریتین لە:

لە شارەزوور و گەرمیان:   جەلالی (گەڵاڵی)، بەرزەکانی، شآزنجانی، گۆران (الجورقان)، باپیری لاوێنی.

لە خوارووی کوردستان:   گاوانی (الجاوانیة) بە تیرە و خێڵەکانیانەوە: بەشیری، نەرگسیەت (النرجسیة)، زوهەیری، هەواری.

لە هەولێر و دەوروبەری:  هەزبانی کە چەند خێڵ و تیرەی هەبوو تەنها دوانیان ئاشکران، ئەوانیش مارانی و رەوادی (رەوەندی)ـن.

لە هەرێمی جەزیرە:   زەرزاری، گەردی (کەرتاوی)، سۆرانی، حەکەمی لە وڵاتی داسەن و ئاکری هەکاری، دامەنی، مەهرانی، روهزادی، یەعقوبی، حەمیدی، مازنجانی، کیکانی، دونبڵی، گۆران.

لە کوردستانی باکوور:   بوختی (بۆتانی)، بەژنەوی، زۆرمی، چۆپی، ڕۆژەكی، قەیموری، کوردەکی، شێروانی، مەحموودی، پازۆکی.

لە هەرێمی لوڕستان و خوارووی هەرێمی چیا:   خێڵەکانی هۆزی لوڕ، ڕۆژبەیانی، لەک، فەیلی، بەختیاری، مامسانی، ساکی، مامۆیی...


سەرچاوەکان

33 بینین