ئۆتۆمبێلی فێراری - تایبەتمەندی و كێشەكانی - ferrari

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-09-03:25:00 - کۆدی بابەت: 4314
ئۆتۆمبێلی فێراری - تایبەتمەندی و كێشەكانی - ferrari

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی فێراری

ئۆتۆمبێلی فێراری یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە دوو دەرگاییەكان، كە دیزاینێكی كلاسیكی و تایبەتی هەیە.

دیزاینی ئۆتۆمبێلی فێراری

  • ئاوێنەكانی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە كارەباییە و سێ جۆر باری هەیە كە شۆفێر دەتوانێت بەخواستی خۆی بەكاریبهێنێت.
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەكە كارەباییە و لە ماوەی 14 چركەدا دەكرێتەوە و دادەخرێت.
  • لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە شەبەكەیەكی گەورە هەیە كە دابەشكراوە بۆ چەند بەشێك بۆ ئەوەی داینامیكی هەوا ڕێكبخات لە ئۆتۆمبێلەكەدا.
  • لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە شێوەیان درێژ و باریكە و بەڕووی بۆنیدی ئۆتۆمبێلەكەدایە.
  • لە لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێلەكە كونی تایبەتی تیایە بۆ ڕۆشتنی هەوا پێیدا.
  • لایتەكانی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە شێوەیەكی بازنەییان هەیە.
  • باڵی دواوەی هەیە و شێوازەكەی وەرزشییانەیە.
  • ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە گەورەیە و لە تێكەڵەی ئەلەمنیۆم دروستكراوە.
  • ئۆتۆمبێلەكە دوو ئەكسۆزی هەیە.
  • لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە هێمای ئەسپێك هەیە كە لۆگۆی كۆمپانیاكەیە.
  • كوالێتی كوشنەكانی زۆر بەرزە و دیزاینێكی سەردەمییانەی هەیە.
  • سوكانی ئۆتۆمبێلەكە دووگمەی تایبەتی پێوەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە.
  • دیزاینی شێوەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەسەر دیزاینی ئۆتۆمبێلەكانی فۆرمولا كراوە.

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە

  • قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 3.9 لیترە، هەشت بستۆنە و هێزی 660 ئەسپی هەیە.
  • توانای خولانەوەی ئۆتۆمبێلەكە 3000 خولانەوەیە لە خولەكێكدا.
  • لە ماوەی 3 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • زۆرترین خێرایی كە ئۆتۆمبێلەكە بتوانێت پێیبگات بریتییە لە 330 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە

  • درێژی ئۆتۆمبێلەكە 4568 میلیمەترە
  • پانی ئۆتۆمبێلەكە 1952 میلیمەترە
  • بەرزی ئۆتۆمبێلەكە 1213 میلیمەترە

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی فێراری

  • نزخەكەی زۆر گرانە
  • قەبارەی بچووكە و تەنها دوو كەس دەتوانن سوار ببن
  • ناتوانرێن كەلوپەلی پێ بگوازرێتەوە


سەرچاوەکان

46 بینین