ئۆتۆمبێلەکانی ڕینۆ کۆڵیۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-14:46:00 - کۆدی بابەت: 4360
ئۆتۆمبێلەکانی ڕینۆ کۆڵیۆس

ناوه‌ڕۆك

ڕینۆ کۆڵیۆس

ڕینۆ کۆڵیۆس لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیە کە (4WD)ـە، سەرەتا لە ساڵی 2007 دروستکراوە و تا ئێستە کۆمپانیای ڕینۆ بەرهەمێدەهێنێت، ساڵانە لەگەڵ هەر جیلێکی نوێی ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەند نوێی بۆ زیاد دەکرێت.

بزوێنەیری ئۆتۆمبێلی ڕینۆ کۆڵیۆس

قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 2.5 لیتر، هێزی 170 ئەسپی هەیە، لە پۆلێنی ئەو ئۆتۆمبێلە مامناوەندانە دادەنرێت کە توانای ڕۆشتنیان هەیە بە ڕێگا سەختەکاندا.

بەبۆنەی کێشی ئۆتۆمبێلەکە و قەبارەی مەکینەکەی، ئۆتۆمبێلی رینۆ کۆڵیۆس کەمێک بەنزین زۆر سەرف دەکات، کە بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک پێویستی بە 9.5 لیتر بەنزین هەیە.

گێڕی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ کۆڵیۆس

  • ئۆتۆمبێلەکە هەردوو هەڵبژاردەی گێڕ عادی و گێڕ ئۆتۆماتیکی هەیە، کە لەگەڵ هەموو خواستەکان دەگونجێت.
  • ئۆتۆمبێلەکە (4WD)ـیە واتا هەرچوار تایەکەی دەخولێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی دوو تایەی دەخولێتەوە، شۆفێر دەتوانێت لەکاتی پێویستدا کار بە سیستمی (4WD) بکات.

بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ کۆڵیۆس

  • بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە فراوان و گەورەیە بۆ سەنشینەکانی پێشەوە، بەڵام لە دواوە وانییە، بۆیە هەندێک کەس لە کاتی سەرکەوتنی بۆ بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە کەمێک ناڕەحەتی بۆ دروست دەبێت.
  • لە ناوڕاستی داشبڵەکەدا شاشەیەکی گەوری تێدایە کە بە هەستەوەری دەست کاردەکات، لەگەڵ چەندین کۆنتڕۆڵی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکە.

سیستمی دەبڵ (ڕاگرتن)ـی ڕینۆ کۆڵیۆس

  • سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە کە شۆفێر بتوانێت بە خێراییەکی زۆر پێی بڕوات، چونکە سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بە جێگیری دەمێنێتەوە لە خێراییە زۆرەکاندا.
  • دەبڵەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت بەرەبستەکان (تاسەکان) هەڵبمژێت و نەبێتە هۆی بێزارکردنی شۆفێر و سەرنشینەکان.

سەلامەتی ڕینۆ کۆڵیۆس

  • لە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە شەش ئەیرباگ هەیە کە شۆفێر و سەرنشینان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەپارێزێت.
  • ئۆتۆمبێلی ڕینۆ کۆڵیۆس برەیک (ئیستۆپ)ـی بەهێزی هەیە کە یارمەتی دەدات بەخێرایی بوەستێت لە حاڵەتە لەناکاوەکاندا، هەروەها سیستمی دژە خلیسکانی هەیە کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کار دەکات.

زیادکراوەکانی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ کۆڵیۆس

دەتوانیت بە شێوەیەکی تایبەت داوای ئۆتۆمبێلی ڕینۆ کۆڵیۆس بکەیت بە تایبەتمەندی زیادەوە کە لە جۆرە ئاساییەکانی ئۆتۆمبێلەکە جیایدەکاتەوە، ئەو زیادکراوانە بریتین لە:

  • ویلەکان بە قەبارەی 18 ئینچ
  • سیستمی GPS
  • لایتی پێشەوەی LED
  • سیستمی دیاریکردنی ناوچەی کوێر
  • سیستمی پارککردنی ئۆتۆماتیکی
  • کۆمپیوتەری تابلێت
  • کوشنی چەرمی، کە فێنککەرەوەی تێدایە


سەرچاوەکان



806 بینین