ناوهڕۆك
ڕینۆ داستەر
ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە بەهێز و ئابوورییەکان، کە بزوێنەرێکی 1600 سی سی هەیە و هێزی 110 ئەسپ هەیە، هەردو جۆری گێڕ عادی و ئۆتۆماتیکی هەیە، ڕینۆ داستەر ئۆتۆمبێلێکی خێزانییە و بۆ پێشبڕکێ نابێت، هەروەها دوو جۆری هەیە یەکەمیان کە تەنها دوو تایەی دەخولێتەوە واتا (2*4)، دووەمیان هەرچوار تایەکەی (4*4) دەخولێتەوە کە بۆ جادە سەختەکان بەکاردێت.
تایبەتمەندییەکانی ڕینۆ داستەر
- لەسەر جادەکان خۆڕاگرە و سیستمێکی بەھێزی هەیە کە لە ئۆتۆمبێلەکانی تری جیادەکاتەوە چونکە زۆربەی ئۆتۆمبێلە بەرزەکان لە کاتی خێراییە زۆرەکاندا خۆڕاگرنین.
- لە کاتی شۆفێریدا ئاسوودەبەخشە و شۆفێر لە جادە سەختەکاندا بێزارناکات.
- کێشی ئۆتۆمبێلەکە قورسە.
- نرخی هەرزان و گونجاوە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تردا کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی 7 هەزار دۆلار.
- بەشی ناوەوەی جوان و سەرنجڕاکێشە.
- کوالێتی ئۆتۆمبێلەکە بەرزە لە زۆر جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەم نرخانەدان.
- پارێزگاری و سەلامەتی، ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر سیستمی پارێزگاری بەهێزی هەیە لەگەڵ دوو ئەیرباگ لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
- یەکێک لە تایبەمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە بریتییە لە قەبارەکەی کە درێژییەکەی 4315 میلیمەترە، پانییەکەی 2000 میلیمەترە، هەروەها قەبرەی سندوقەکەی 408 لیترە.
- ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی پۆلێنەکەی، ئەمەش لەبەر گونجاوی نرخەکەی و پێویستی کڕیاران لە ڕووی سەلامەتییەوە.
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر
- پارچەی یەدەگی کەمە و گەر دەستبکەوت نرخیان گرانە.
- لە خێرایی 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلەکە دەلەرزێتەوە.
- هەندێک تایبەتمەندی نییە وەک شوێنی سویچەکان لە شوێنێکی سەیردایە، هەروەها شوێنی شت هەڵگرتنی نییە.
- دەرگای بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە هەمیشە کراوەیە.
- ئەو مادانەی کە لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا بەکارهاتووە کوالێتیان بەرز نییە.
- هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە پتەو نییە.
- خێرایی ئۆتۆمبێلەکە کەمە.
- ئەو فایبەرەری کە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە و بزوێنەرەکە جیا دەکاتەوە دانەپۆشراوە و شێوەیەکی ناشرین دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە.
سەرچاوەکان
1556 بینین