ناوهڕۆك
باسی گومرگ
ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت
زانایانی ئیسلام یەکدەنگن کە حەرامە گومرگ لە موسوڵمانان وەربگیرێ، بەڵام دروستە دەیەکی بازرگانی لەو کافرانە وەربگیرێ کە بۆ بازرگانی دێنە (دارالإسلام)، ئەگەر بەو مەرجە ڕێگەی هاتنیان درابێ، هەروەها دروستە لەو کافرانەیش وەربگیرێ کە لە (دارالإسلام) نیشتەجێن، ئەگەر لەگەڵ سەرانەدا بە مەرج داندرابێ لەسەریان (عن حرب بن عبیدالله -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ: إنما العشور علی الیهود والنصاری ولیس علی المسلمین عشور) رواه ابوداود، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی دەیەکی بازرگانی لەسەر جولەکە و دیانەکانە لەسەر موسوڵمانان نییە ئەو دەیەکە لە (بیت المال) دائەندرێ و، وەکو (فيء) سەرف ئەکرێ.
سەرچاوەکان
509 بینین