بەشکردنی (فيء)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-03:23:00 - کۆدی بابەت: 4521
بەشکردنی (فيء)
حوکمە شەرعییەکان

بەشکردنی (فيء) ، باسی بەشکردنی (فيء) ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

باسی بەشکردنی (فيء)

ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت

واتە ئەو ماڵەی لە کافران دەست (بیت المال) کەوتوە، بەبێ جەنگ وەکو سەرانەی جولەکە و دیانان موڵک و ماڵی ئەو کافرانەی بێ میراتگر ئەمرن ئەو موڵک و ماڵەی کافرەکان لە کاتی ماڵ گواستنەوە بەجێی ئەهێڵن موڵک و ماڵی مرتد واتە ئەو موسوڵمانەی کافربووە و بە کافری مردووە، یان لە جەنگ کوژراوە، ئەو جۆرە شتانە.

بەش ئەکرێ ماڵی دەستکەوتوو بەبێ جەنگ بەسەر پێنج بەشدا پێنجێکی واتە بەشێک لەو پێنج بەشانە بەش ئەکرێ بەسەر ئەو پێنج چینانەی کە پێنجێکی تاڵانیان ئەدرایێ، وای گەورە فەرموویەتی: ( مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ) هەر ماڵێک لە دانیشتوانی ئەو دێیانە دەست پێغەمبەر ﷺ ئەکەوێ بۆ خوا و پێغەمبەرە ﷺ و بۆ خزمەکانی پێغەمبەرە ﷺ و بۆ یەتیمانە و بۆ هەژارانە و بۆ ڕێبوارانە وە بەشەکەی پێغەمبەر ﷺ لە بەرژەوەندی گشتی موسوڵمانان سەرف ئەکرێ.

وا چوار بەشەکەی تریش داندراوە بۆ ئەو سەربازانەی ناویان لە نووسینگەی سەربازیدا نوسراوە بۆ (جهاد) کردن کەوابوو بە گوێرەی پێویستی و ژمارەی خێزان مووچەیان ئەدرێتێ (قال عوف بن مالك -رضي الله عنه-: کان النبی ﷺ إذا أتاه الفيء قسمه فی یومه: فأعطی الآهل حظین، وأعطی العزب حظا) رواه ابوداود، پێغەمبەر ﷺ هەر کاتێ (فيء)ـی بۆ هاتبا، هەر لە ڕۆژەکەی خۆیدا دابەشی ئەکرد ئەوەی ژنی هەبوو دوو بەشی ئەدایێ ئەوەی ژنی نەبوو یەک بەشی ئەدایێ.

جا ئەگەر یەکێک لە سەربازەکان مرد، ئەبێ بە گوێرەی پێویستی مووچە بدرێتە منداڵەکانی تا لە پێویستی دەرئەچن، ئەدرێتە ژنەکەیشی تا مێرد ئەکاتەوە وە ئەگەر ئەو چوار بەشانە لە سەربازەکان زیاد بوون، لە بەرژەوەندی موسوڵمانان سەرف ئەکرێ، پێشەکی لە چەک و کەلوپەلی جەنگ.
لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺ ئەو چوار بەشانە و پێنجێکی بەشەکەی تریش گشتی بۆ پێغەمبەر ﷺ بوو، بەڵام لە دوای وەفاتی بەم جۆرە بەش ئەکرێ، ئەوە مەزهەبی ئیمامی (شافعي)ـیە، بەڵام هەرسێک لە ئیمامەکانی تر فەرموویانە: (فيء) ، واتە دەستکەوتووی لە کافرەکان بەبێ جەنگ لە دوای پێغەمبەر ﷺ گشتی لە بەرژەوەندی موسوڵمانان سەرف ئەکرێ.


سەرچاوەکان



456 بینین