تۆیۆتا لاند كرۆزەر 2016

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-16-14:39:00 - کۆدی بابەت: 4563
تۆیۆتا لاند كرۆزەر 2016

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا لاند كرۆزەر (toyota land cruiser)

ئۆتۆمبێلی لاند كرۆزەر بۆ ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە متمانە و سەرنجی كڕیارەكانی ڕادەكێشێ، بە تایبەتی ئاشقانی ئۆتۆمبێلە دەبڵەكان (4WD- 4X4)، ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی كۆمپانیای تۆیۆتای جیهانییە، كە بارەگاكەی دەكەوێتە شاری تۆكیۆ لە ژاپۆن، یەكەم ئۆتۆمبێلی جۆری لاند كرۆزەر لە ساڵی 1954 دەركەوت، كە ناوەكەی لە ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەكانی تر دەچوو، بەپێی ئامارەكان دەركەوتووە كە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لاند كرۆزەر گەیشتووەتە 5 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

تایبەتمەندییەگانی ئۆتۆمبێلی لاند كرۆزەر 2016

ئەم ئۆتۆمبێلە دروستكراوە بۆ ئەوەی بەرگەی هەموو جۆرە كەشوهەوایەك و ڕێگایەك بگرێت وەك ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لێرەدا باسی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی لاند كرۆزەر 2016 دەكەین:

  • بزوێنەرەكەی بەهێزە و قەبارەكەی 4500 سی سی دەبێت و هێزی 232 ئەسپی هەیە.
  • گێڕەكەی ئۆتۆماتیكییە و شەش خێرایی هەیە.
  • سیستمی دژە خلیسكان (ABS)ـی تێدایە.
  • دابەشكردنی ئەلیكترۆنی هێزی ئیستۆپەكانی هەیە (EBD).
  • ئۆتۆمبێلەكە ئەیرباگی تێدایە تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینی پێشەوە.
  • سیستمی پارێزگاری پێشكەوتووی دژە دزینی تێدایە.
  • سیستمی زیرەكی پارككردنی تێدایە.
  • كوشنەكانی دواوە بە چەرم داپۆشراون و دەتوانرێت بنوشتێنرێنەوە.
  • قەبارەی ویلەكانی 18 ئینچە.
  • ئاوێنەكانی دواوە و لاتەنیشتەكانی كارەبایین.
  • قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 138 لیترە، و بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 13.4 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
  • خێراییەكەی دەگاتە 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە فراوانە و شوێنی 8 سەرنشین دەبێتەوە.
  • درێژییەكەی 4.9 مەترە، پانییەكەی 1.9 مەترە و بەرزییەكەی 1.8 مەترە.
  • توانای بزوێنەرەكە 615 نیوتن/مەترە و هەر چوار تایەی ئۆتۆمبێلەكە دەخولێتەوە (4WD- 4X4).
  • پێوەری گەرمی تایبەت بە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە.
  • ناو ئۆتۆمبێلەكە بەفرگری تێدایە لەگەڵ شاشەیەكی قەبارە 9 ئینچی.
  • سیستمی GPS تێدایە.
  • دەتوانیت لە دوورەوە كار بە ئۆتۆمبێلەكە بكەیت.
  • فێنككەرەوە و بلوتوس و شوێنی CD تێدایە.
  • سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بە تەختە و چەرم ڕازێنراوەتەوە.
  • سیستمی دەنگی بەھیزی تێدایە لەگەل 9 بڵندگۆدا (مكەبەرە).

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی لاند كرۆزەر 2016

  • نرخەكەی گرانە لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تر كە لە هەمان جۆرن.
  • بەفرگرەكەی كار ناكات كە فێنككەرەوەكە دانەگیرسابێت.
  • لەرینەوە هەیە لە هاوێنەكانی لایتەكانی.
  • چەند كێشەیەكی كۆمپیوتەری هەیە لە فێنككەرەوەی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە.


سەرچاوەکان

28 بینین