ماددەی نیشتوو بەهۆی با

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-17-14:09:00 - کۆدی بابەت: 4571
ماددەی نیشتوو بەهۆی با
دیاردە سروشتییەکان

مە‌وادی نیشتوو بە‌ھۆی باوە‌ ، تە‌پۆڵكە‌كان ، جووڵە‌ی تە‌پۆڵكە‌كان  ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

تە‌پۆڵكە‌كان

با ھە‌روە‌ك ڕووبارە‌كان نیشتووی ھە‌ڵگرتوە‌ ھە‌روە‌ك ڕووبارە‌كان نیشتووە‌كانیان دە‌نیشێن بایش لە‌ كۆتایدا ئە‌و بارە‌ی كە‌ ھە‌ڵیگرتووە‌ بە‌ری دە‌داتە‌وە‌ بڕ و قە‌بارە‌ی دە‌نكۆڵە‌كانی كە‌ با دە‌توانێت ھە‌ڵیانبگرێت پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ خێرای باكە‌وە‌ تا خێرای باكە‌ بە‌ھێزتر بێت بڕی مادە‌كە‌ و كێشی دە‌نكۆڵە‌كان كە‌ ھە‌ڵیان دە‌گرێت زیاد دە‌كات كاتێك خێرای باكە‌ كە‌م دە‌بێتە‌وە‌ دە‌نكۆڵە‌ قورسە‌كان لە‌ پێشدا دە‌نیشن.

كاتێك با ڕووبە‌ڕوی ڕێگرێك دە‌بێتە‌وە‌ وە‌ك ڕووە‌كێك یان تاوێرێك خێراییە‌كەی كە‌م دە‌بێتە‌وە‌ مادە‌ قورسە‌كان دە‌نیشێن ئە‌م مادانە‌ كە‌ڵە‌كە‌ دە‌بن و بە‌ربە‌ستێكی تر دروست دە‌كات ئە‌م بە‌ربە‌ستە‌ زیادە‌یە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نیشتنی بڕێكی زیاتر لە‌‌ مە‌واد تا گردێكی بچووك دروست دە‌كات.

لە‌ كۆتاییدا بە‌ربە‌ستە‌ بنە‌ڕە‌تیە‌كە‌ دە‌بێت بە‌ژێر ئە‌م گردە‌ لمیە‌ بچووكانە‌وە‌ كە‌ بە‌ھۆی باوە‌ نیشتوون و بە‌ تە‌پۆڵكە‌ لمییە‌كان ناو دە‌برێن تە‌پۆڵكە‌كان لە‌ بیابانە‌ لمییە‌كاندا بڵاون و ھە‌روە‌ھا بە‌ درێژای كەنارە‌ لمییە‌كانی دە‌ریاچە‌كان و زە‌ریایە‌كان.

جووڵە‌ی تە‌پۆڵكە‌كان 

تە‌پۆڵكە‌كان زیاتر بە‌ ئاڕاستە‌ی بایە‌كی بە‌ھێز دە‌جوڵێن با تە‌پۆڵكە‌ی جیاواز لە‌ شێوە‌ و قە‌بارە‌دا بە‌رھە‌م دێنێت، بە‌ گشتی تە‌پۆڵكە‌ لایە‌كی لێژییە‌كی مام ناوە‌ندی ھە‌یە‌ و لاكە‌ی تری لێژییە‌كی زۆری ھە‌یە‌، لە‌ زۆربە‌ی كاتدا لا كە‌م لێژییە‌كە‌ بە‌رامبە‌ر باكە‌یە‌ با بە‌ بە‌ردە‌وامی مادە‌كان دە‌گوێزێتە‌وە‌ بۆ سە‌رە‌وە‌ی ئە‌م لا‌یە‌ی تە‌پۆڵكە‌كە‌ كاتێك دە‌نكۆڵە‌ی لمە‌كان دە‌گە‌نە‌ لوتكە‌ی تە‌پۆڵكە‌ دە‌خلیسكێن و دادە‌بە‌زن بۆ ئە‌و لایە‌ی كە‌ لێژییە‌كە‌ی زۆرە‌، بە‌مە‌ش لێژییە‌كی تیژ دروست دە‌كات.


سەرچاوەکان



1227 بینین