هۆکارەکانی زیاد بەکارهێنانی بەنزین لەلایەن ئۆتۆمبێلەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-15:52:00 - کۆدی بابەت: 4582
هۆکارەکانی زیاد بەکارهێنانی بەنزین لەلایەن ئۆتۆمبێلەوە
زانیاری هەمەڕەنگی ئۆتۆمبێل

ئایا تۆمبێلەكەت بەنزین زیاتر بەكاردەهێنێت لەوەی كە پێویستە؟ ئینسكلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

10 هۆكار كە دەبنە هۆی زۆر بەكارهێنانی بەنزین لە ئۆتۆمبێلدا

ئایا تۆمبێلەكەت بەنزین زیاتر بەكاردەهێنێت لەوەی كە پێویستە؟

ڕێژەی بەكارهێنانی بەنزین لە كاتی ئاساییدا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك بەندە لەسەر چەند هۆكارێك كە بریتین لە: قەبارەی بزوێنەرەكە، جۆری بەنزینی بەكارهاتوو، هەروەها چەند هۆكارێكی دەرەكی هەیە كە بریتییە لە كەشوهەواو و ئەو ڕێگەیەی كە پێیدا دەڕۆیت وەك گردەكان و ڕیگا سەختەكان، چەندین هۆكاری تر هەیە كە كاریگەری لەسەر زیاد بەكارهێنانی بەنزین هەیە كە بریتییە لە:

نزمی كوالێتی ئەو بەنزینەی كە بەكاریدەهێنیت

بەنزین بریتییە لە تێكەڵەیەك لە هایدرۆكاربۆنە شلەكان كە پاڵفتەدەكرێت لە نەوتەوە، بەنزین بە باشترین سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەكان دادەنرێت بەبۆنەی ئەو ووزە زۆرەی كە لە كاتی سووتاندنیدا بەرهەمدێت، بۆیە گەر كوالێتی بەنزین كەمبێت ئەوا ئۆتۆمبێلەكە بەنزینی زیاتر بەكاردەهێنێت.

نەگۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەكی بەردەوام

چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل كارێكی زۆر گرنگە كە زۆربەی شۆفێرەكان لەبیری دەكەن، بۆیە دەكرێت ئەمەش یەكێك بێت لە هۆكارەكانی زیاد بەكارهێنانی بەنزین لەلایەن ئۆتۆمبێلەكەتەوە.

تێكچوونی پلاكەكانی سووتاندن (Spark plug) یان تێكەری بەنزین (Fuel injection)

پاشماوەكانی كاربۆن دەبێت هۆی گرتنی تێكەری بەنزین (Fuel injection)، كە بەمەش گەیشتنی بەنزین كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشە لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەدا و هێواشبوونەوەی، كە دواتر دەنگی بزوێنەرەكە زۆر دەبێت و وادەكات بزوێنەرەكە بەنزینێكی زیاتر بەكاربهێنێت.

لێچوونی هەوا لە تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە

ئەو تایانەی كە بە تەواوی پڕ لە هەوا نین دەبنە هۆی زیاد بەكارهێنانی بەنزین، بۆ نمونە گەر پەستانی تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە (8 PSI) كەمتربوو ئەوا ڕێژەی بەرهەڵستیكردنی تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە بۆ خولانەوە زیاد دەبێت بە %5، ئەمەش وادەكات ئۆتۆمبێلەكەت بەنزینی زیاتر بەكاربهێنێت.
باشتر وایە مانگانە یەكجار تایەی ئۆتۆمبێلەكەت بپشكنیت.

بەكارهێنانی فێنككەرەوەی هەوای ئۆتۆمبێلەكە

بەكارهێنانی زۆری فێنككەرەوەی هەوا دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی بەنزین، بۆیە گەر لە شوێنێكی زۆر گەرمدا ناژیت باشتر وایە جامەكانی ئۆتۆمبێلەكە بكەیتەوە، بەڵام گەر بەسەر ڕێگایەكی خێرادا بڕۆیت ئەوا باشتر وایە جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت داخرابێت چونكە بەرهەڵستی هەوا دەبێتە هۆی هێواشكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە و زیاد بەكارهێنانی بەنزین.

هێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە داگیرساوی كاتێك وەستاوەیت

بە كارێكی باش دانانرێت كات ئۆتۆمبێلەكەت لە باری وەستان (Idle mode) بێت، واتا ئۆتۆمبێلەكەت بە داگیرساوەیی بەجێبهێڵیت بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یەك خولەك، چونكە لەم حاڵەتەدا ئۆتۆمبێلەكەت نزیكەی بڕی 1.8 بۆ 3.7 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت بۆ هەر كاتژمێرێك، هەروەها دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە بە بۆنەی دەركردنی زیادی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن.

بەكارهێنانی گێڕی هەڵە لە خێراییە جیاوازەكاندا

لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە بەرزترین گێڕ بەبێ هیلاككردنی بزوێنەرەكە بە هۆكارێكی باش دادەنرێت بۆ كەم بەكارهێنانی بەنزین، بۆ نمونە لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە خێرایی 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ئەوا ئۆتۆمبێلەكە بە ڕێژەی %25 بەنزین زیاتر بەكاردەهێنێت گەر لە گێڕی 3دا بێت، بۆیە هەتا دەتوانیت لە ڕێگا خێراكاندا بە گێڕی بەزتر ئۆتۆمبێل لێبخوڕە بەمەبەستی كەمتر بەكارهێنانی بەنزین.

خێرا شۆفێری كردن

خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل یەكێكە لە هۆكارەكانی زیاد بەكارهێنانی بەنزین، چونكە لە ناكاو ئیستۆپ گرتن یان خێرابوون هۆكاری زیاد بەكارهێنانی بەنزینە، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل %30 زیاتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
بۆیە هەمیشە هەوڵبدە بە لەسەرخۆیی و هێمنی شۆفێری بكەیت هەم بۆ كەم بەكارهێنانی بەنزین و هەروەها پاراستنی ژیانی خۆت و دووربوون لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ.

گەشتە بچووكە ناپێویستەكان

هەوڵبدە ئەو كاتە كەمبكەیتەوە كە بە ئۆتۆمبێلەكەت لەسەر ڕێگاكان دەمێنیتەوە، هەروەها گەشتكردنی كورت كەم بكەوە یان گەر ئەو شوێنەی كە بۆی دەچیت نزیك بوو باشتر وایە بە پێ بڕۆیت هەم وەرزشێك دەكەیت و هەم بەنزین كەمتر بەكاردەهێنیت.

نیشانەكانی زۆر بەكارهێنانی بەنزین چییە؟

دیارترین نیشانەكانی بەكارهێنانی بەنزین لەلایەن ئۆتۆمبێلەكەتەوە بریتییە لە:

  • پچڕان یان ڕێكنەكەوتنی دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت، كە دەكرێت هۆكارەكەی لەكاركەوتنی پلاكەكانی سووتاندن (Spark plug) بێت یان خراپی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكەت.
  • بوونی لێچوونی ڕۆن لە ئۆتۆمبێلەكەت، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای ئۆتۆمبێلەكە و زیاد بەكارهێنانی بەنزین.
  • كەمبوونەوەی بڕی كیلۆمەترەكان بۆ هەر لیترێكی بەكارهاتوو.
  • زۆر ڕۆشتن بۆ ویستگەكانی سووتەمەنی.
  • بەرزبوونەوەی دەنگی بزوێنەرەكە لەكاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەكە، كە ئەمەش نیشانەی تێكچوونی پێدڵی بەنزین (بەنزین)ـی ئۆتۆمبێلەكەیە، كە بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی بەنزین.


سەرچاوەکان



1305 بینین