پادی Honor Pad 9

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-27-10:49:00 - کۆدی بابەت: 13340
پادی Honor Pad 9

ناوه‌ڕۆك

زانیاری گشتی

پادی ئۆنەر نۆ بە ڕکابەری پاد و ئایپادە هەزار دۆلارییەکان دەکات بە هەرزانترین نرخ، کێشی پادەکە ٥٥٥ بۆ ٥٥٩ گرامە کە بۆ پادێک زۆر گونجاوە. پادەکە زۆر تەنکە ئەمەش جوانییەکی تایبەت و ئاستبەرزی پێدەبەخشێت. پشت و تەنیشتەکانی پادەکە ئەلەمنیۆمە و لە ماددەیەکی گران بەها پێکهاتوە و وادەکات هەست بکەی پادەکەت گران بەهایە.

دەنگی پادەکە ستێرۆیە و هەشت سەماعەی هەیە کە ئەمەش وادەکات دەنگێکی زۆر بەرز و خۆشی هەبێت بۆ کاتی فیلم و یاری پێکردن و ئیشی ڕۆژانە، شوێنی هێتفۆنی نەماوە پادەکە پەنجەمۆری نییە ئەمەش بەخاڵێکی لاواز دەبینرێت. لەگەڵ پادەکە کیبۆردێکیشی لەگەڵە کە ئەمەش شتێکی زۆر نایابە.

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی ١٢.١ ئینج و ڕوونی 2650 × 1600 پێکسڵە، ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتزە و
شاشەکەی پشتگیری 1B ڕەنگە، ئەو شووشەیەی شاشەکەی داپۆشیوە لە جۆری Anti-glare glass واتە دژە تیشک و درەوشاوەیە هاوشێوەی Galaxy S24 Ultra.

بەهۆی شاشەکەی ئەم پادە ڕکابەری پاد و ئایپادە هەزار دۆلارییەکان، چونکە قەبارەی شاشەی ١٢.١ ئینج بۆ ئەو نرخە کەمە زۆر نایاب و زۆر سەرنج ڕاکێشە بۆ سەیرکردنی فیلم و یاری کردن و خوێندن زۆر چێژبەخش و گەورەیە شاشەکەی. شاشەکەشی زۆر جوانە و کوالێتی زۆر بەرزە و تەواو شایەنی کڕینە بۆ شاشە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری پادەکە

چیپی ئەم جۆرە پادە لە جۆری Snapdragon 6 Gen 1ـە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنیت Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری Magic OS 7.2. ئەم چیپە بۆ ئەو نرخە و پادەکە گونجاوە بۆ کاری ڕۆژانە و سەیرکردنی فیلم و سۆشیال میدیاکان و یارییە ئاساییەکان و یارییە قورسەکانیشی بە کوالێتیەکی باش پێدەکرێت، سۆفتوێری ئۆنەریش یەکێکە لە نایابترین سۆفتوێرەکان.

کامێرا

کامێرایەک لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 13MP
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 8MP
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.

لە ڕاستیدا هیچ پاد و ئایپادێک بۆ کامێرا دروست نەکراون و ئاستێکی زۆر بەرزت پێنادەن، بۆیە نابێت چاوەڕێبکەیت ئاستێکی زۆر بەرزت پێبدات وەک مۆبایل، چونکە ئایپاد و پاد جیاوازن لە مۆبایل و ئاستی کامێرایان وەک یەکتر گرنگی پێ نادرێت. بەڵام ئەم جۆرە بۆ نرخی خۆی شتێکی مامناوەند و گونجاوە کێشەی نییە.

پاتری

خاوەنی پاترییەکی 8300mAhـە کە بەخێرایی 35W بارگاوی دەبێتەوە. پاتری و بارگاویکەرەوەیەکی زۆر گونجاو لەخۆدەگرێت.

نرخ

نرخی بۆ ڕام هەشت کە دەتوانیت بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام ١٦ و بیرگەی ٢٥٦ بە ٢٦٩ دۆلارە.


سەرچاوەکان



26 بینین