تایبەتمەندییەکی گرنگی فەیسبووک لەوانەیە ببێتە هۆی سڕینەوەی ئەکاونتەکەت

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-11-21:01:00 - کۆدی بابەت: 13519
تایبەتمەندییەکی گرنگی فەیسبووک لەوانەیە ببێتە هۆی سڕینەوەی ئەکاونتەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکی نوێ لە پرۆگرامی فەیسبووك لە بەشی پۆست زیاد بووە بریتییە لە یبڵی (زیرەکی دەستکردە AI)، ئەگەر ڤیدیۆیەك یان وێنەیەك دروست بکەیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد یاخود دەستکاری وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک بکەیت لە ڕێی هەندێك شێوازی زیرەکی دەستکردەوە، واتا ئەگەر گۆڕینی ڕووخسار یان دەنگ یان هەر شتێکی تربێت و پۆستی بکەیت لە فەیسبووك.

پێویستە ئەم بژاردەیە کارابکەیت بۆ ئەوەی ئەوانەی پۆستەکە ئەبینن بزانن دەستکاری کراوە و ڕاستەقینە نییە، دواتر کاتێک پۆست ئەبێت لە گۆشەی سەرەوە ئەنووسرێت بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە تاکو خەڵکی بزانێت ڕاست نییە.

ئەگەر ئەو تایبەتمەندییەم بەکار هێنا و کارام نەکرد چی ڕوودەدات؟

ئەگەر ئەم بژاردەیە کارا نەکەیت و شتێکی دەستکاریکراو پۆست بکەیت و فەیسبووك بۆی دەرکەوت دەستکاری کراوە بە زیرەکی دەستکرد، ئەکاونتەکەت سزا دەدرێت و پۆستەکە ئەسڕدرێتەوە، ئەگەر پۆستەکە بڵاوبێتەوە و ئەکتیڤ بێت و تایبەت بە کەسایەتییەکی دیاربێت، ئەکرێت ڕیپۆرت بکرێیت و سزای زۆر قورست بۆ دێتەوە لەوەیە بگاتە سڕینەوەی ئەکاونتەکەت. بۆیە ئیتر پۆستێکت لە کەسێك وەرگرتووە دووبارە بڵاوی مەکەرەوە ئەگەر دڵنیا نەبوویت ئایا ڕاستەقینەیە یان دەستکاری کراوە بە زیرەکی دەستکرد.


سەرچاوەکان



104 بینین