ڕوونکردنەوەیەكی گرنگ دەربارەی باك ‌ئەپ کۆد بۆ ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-08-14-14:55:00 - کۆدی بابەت: 14081
ڕوونکردنەوەیەكی گرنگ دەربارەی باك ‌ئەپ کۆد بۆ ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا

ناوه‌ڕۆك

سکویریتی دابەشکراوە بەسەر دوو شێواز

لەڕێی SMS:
 ئەگەر کەسێك یان لە مۆبایلێکی نوێ کەسێك هەوڵی کردنەوەی ئەکاونتەکەت بدات ئەوکات داوای کۆدێك ئەکات لە ڕێگەی نامەی کورتەوە SMS بۆ ژمارەکەت ئەنێردرێت تا ئەو کۆدەی نەدەیتێت ناتوانێت داخڵی ئەکاونتەکەت بێت.

لەڕێی بەرنامەوە:
ئەگەر کەسێك یان لە مۆبایلێکی ترەوه هەوڵی کردنەوەی ئەکاونتەکەت بدات داوای کۆدێك ئەکات لەو بەرنامەیە هەیە تا ئەو کۆدەی نەدەیتێ ناتوانێە داخڵی ئەکاونتەکەت ببێت.

ئەگەر کۆد نەیەتەوە یان دواکەوت لە گەیشتن بە ژمارەکەت یان مۆبایلەکەت چی بکەم؟

لێرەدا ڕۆڵی کۆدەکانی ڕیکەڤەری دێت لەو بەشە کۆمەڵێک کۆدت دەداتێ ئەتوانیت لەشوێنی کۆدی سکویریتی بەکاری بهێنیت، ئەبێت کۆپیان بکەیت لە شوێنی تایبەتی خۆت هەڵی بگریت ئەتوانیت هەر کۆدێك جارێك بەکاربهێنیت لە ئەگەری دواکەوتن یان شکستهێنان لە ناردنی کۆدەکان بۆ ژمارەکەت یان ئەگەر سیمەکە یان مۆبایلەکەت لەدەست دا و داوای کۆدی سکویریتی کرد بۆ کردنەوەی ئەکاونتت بەیەکێۆ لەو کۆدانە چارەسەر ئەبێت. هاوکات ئەو کۆدانە نابێت کەس بیزانێت گرنگە لە شوێنێکی سەلامەت بیانهێڵرێتەوە.

چالاککردنی کۆدەکان چۆنە؟

سەرەتا ئەبێت سکویریتی دانەیت بۆ ئەکاونتەکەت لە ڕێگەی:

  • Setting - الاعدادات
  • Account center - مركز الحسابات
  • Password and security - كلمة السر و الامان
  • Two factor - المصادقة الثنائية
  • Sms 
  • دواتر لە هەمان بەش لە (Additional methods - خیارات اضافية) بەشی (Recovary code - رموز الاسترداد) تێدایە کۆپی بکە و پەیستی بکە شوێنێکی پارێزراو کەی پێویستت بوو ئەتوانیت بەکاری بهێنیت.


سەرچاوەکان



63 بینین