چوار بەشی گرنگ لە سیتینگی مۆبایلەکان

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-28-23:00:00 - کۆدی بابەت: 13809
چوار بەشی گرنگ لە سیتینگی مۆبایلەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە مۆبایلەکانمان چوار بەشی گرنگ هەیە کە زۆرجار نازانین مەبەست لێیان چییە و بۆ چی بەکاردێن، بەڵام سوودیان زۆرە و گرنگ و بایەخدارن.

چوار بەشی سەرەکی و گرنگ لە سیتینگی مۆبایلەکان 

بەشی (App lock) بەبێ ئەوەی پێویستت بە بەرنامەی دەرەکی هەبێت ئەتوانی لێرەوە پاسۆورد بخەیتە سەر بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت.

بەشی (Hide app) ئەم بەشە ئەتوانێت بەرنامەکانی ناو مۆبایلت بشارێتەوە بێ ئەوەی بیسڕیتەوە، واتا کاتێک ئەیخەیتە ئەم بەشەوە ئیتر بەرنامەکە لەسەر شاشەکە دەرناکەوێت.

بەشی (Private safe) لەم بەشە ئەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکان بشاریتەوە بێ ئەوەی بیسڕیتەوە لەناو گەلەری و فایلی مۆبایلەکەت دەرناکەوێت.

بەشی (kids space) لە هەمووی زیاتر گرینگترە، کاتێک مۆبایل ئەدەیتە دەستی منداڵ ئەم بەشە کارابکە و ئەتوانی چەند بەرنامەیەکی دیاریکراو دیاری بکەی بۆ ئەوەی بچیتە نێو دۆخی منداڵ و تەنها ئەو بەرنامانەی دیاریت کردووە لەسەر شاشە دەربکەون بۆ منداڵەکە و بەرنامەکانی تر شاراوەبن و زۆر بەسوودە.

چۆنیەتی گەیشتن بەم بەشانە سەرەتا سیتینگی مۆبایل 
دواتر بەشی (الخصوصية - Privacy).


سەرچاوەکان



110 بینین