بۆچی کەڤەرەکان ڕەنگیان ئەگۆڕێت بۆ زەرد؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-09-12:02:00 - کۆدی بابەت: 13487
بۆچی کەڤەرەکان ڕەنگیان ئەگۆڕێت بۆ زەرد؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەم کەڤەرە شەفافانە ڕەنگیان ناگۆڕێت بۆ زەرد بەڵکو لە سەرەتاوە لە سروشتدا زەردن و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیاتر زەرد دەبن یان ڕاستتر دەگەرێنەوە بۆ ڕەنگی سروشتی خۆیان، دروستکەرانی ئەم کەڤەرانە بە بڕێکی کەم لە شین (پێچەوانەی ڕەنگی زەردە لەسەر کۆدی ڕەنگەکان) بۆیەی دەکەن ئەمەش وادەکات بەشێوەی شەفاف و بلوری دەرکەون بۆ ئەوەی ڕەنگی ئەو مۆبایلە ڕەنگ بداتەوە دایدەپۆشن و بەم شێوەیەش “شەفاف” ئەبن وەکو سپییەکی گەشاوە.

بەڵام کوالیتی ئەو کەرەستانەی ئەم کەڤەرە شەفافانە لێیان دروست دەکرێت ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لەم کێشەیەدا، هەموو کەڤەرەکان بە هەمان خێرایی زەرد نابن چونکە کەڤەرە شەفافە بەهێز و ڕەقەکان بە هەمان ڕادە و خێرایی تووشی زەردبوونەوە نابن. کەڤەری سلیکۆنی شەفاف نەرم و هەرزان زۆر خێراتر زەرد دەبێت بۆیە پێی ئەوترێت "تێکچوونی فیزیکی" و چەندین هۆکاری دەرەکی و ژینگەیی جیاواز هەن بەشدارن لە کێشەی زەردبوونی کەڤەرە شەفافەکانی مۆبایل.

ئایا دەکرێت شەفافیەتی بەرگەکە بە ڕەنگی سپی بمێنێتەوە؟

لەڕاستیدا مەحاڵە بەو پێیەی کێشەکە لە ئەنجامی تۆ نییە بەڵکو بەهۆی دوو هۆکارە کە بریتین لە تیشکی خۆر و پاکی دەستت، کە پڕۆسەی زەردبوونی کەڤەرە شەفافەکانی مۆبایل خێراتر دەکەن. تیشکی سەروو بنەوشەیی یەکەم هۆکارە بۆ خێراکردنی زەردبوونیان و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی شکاندنی ئەو ماددە کیمیاییە جۆراوجۆرە پەیوەندییەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە پێی دەوترێت "پۆلیمەر".

جێگای سەرنجە هەموو ئەو هۆکارە سروشتیانەی چینی ڕووی دەستەکان پێکدەهێنن بریتین لە ماددەی چەور، بە شێوەیەکی سروشتی لە پێستی مرۆڤدا هەن و بەتایبەت ئارەقکردنەوە ئەم ماددانە دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر پێکهاتەی کیمیایی ئەم ڕووپۆشە شەفافانە بەمەش زەردبوونیان خێراتر دەبێت.

دەتوانیت کەڤەرە شەفافەکە پاک بکەیتەوە دوای ئەوەی زەرد بوو؟

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوەیەی بەرگی شەفافەکەت بەکارهێناوە دەتوانیت بیگەڕێنیتەوە بۆ شەفافیەتی بلوری پێشووی بە سڕینەوەی ئەو چینە چەوریە لە ئەنجامی ئارەقەکردنی دەستەکانەوە لەسەری کۆبووەتەوە، بەڵام ناتوانیت پێچەوانەکردنەوەی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر بە ڕەنگەکەی دەگات پاکبکرێتەوە.

دوو ڕێگا هەیە بۆ پاککردنەوەی بەرگی شەفاف دەتوانیت هەوڵی بەکارهێنانی بدەیت:

شلەی قاپشۆڕ (زاهی): بۆ پاککردنەوەی کەڤەرە شەفافەکە بە بەکارهێنانی شلەی قاپشۆڕ دەتوانیت بە سادەیی بیخەیتە ناو بڕێک ئاوی گەرمەوە و بە بەکارهێنانی فڵچەی ددان بەرگەکەی پێ بشۆیت.

بیکاربۆناتی سۆدیۆم (سۆدە): یان سۆدەی نان وەکو پێی دەوترێت پاودەر، بەسەر تەواوی کەڤەرە شەفافەکەدا بڕژێنە سەرنجت لەسەر پەڵە زەردەکان بێت بە بەکارهێنانی فڵچەی ددانێکی شێدار بەرگەکەی بشۆ.


سەرچاوەکان



207 بینین