پێش دەرچوونی ئایفۆنی 16 ئایفۆن 15 مەکڕن

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-08-13-14:27:00 - کۆدی بابەت: 14013
پێش دەرچوونی ئایفۆنی 16 ئایفۆن 15 مەکڕن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ و لە مانگی ئەیلول ڕاگەیاندنی iphone 16 pro max بڵاودەکرێتەوە بۆیە لەپێش دەرچوونی ئایفۆن ١٦ وەستن لە کڕینی iphone 15 pro max لەبەر چەند هۆکارێکی گرنگ.

هۆکارەکان

یەکەم: ئەگەر پارەت کۆکردووەتەوە بۆ کڕینی iphone 15 pro max بووەستە و مەیکڕە، کەمتر لە مانگ و نیوێکی ماوە بۆ دەرچوونی ئایفۆنی نوێ و لەگەڵ کڕینی ئایفۆنی نوێ چەندین تایبەتمەندی نوێتر و بەرزتر و زیرەکی دەستکردی زیاترت دەستەکەوێت کە تۆ تەنیا بە چاوەڕوانی کەمتر لە مانگ و نیوێک ئایفۆنێکی تەواو نوێ و باشترت و تایبەتمەندی بەرزترت دەستەکەوێت.

دووەم: دوای هاتنی ئایفۆنی نوێ نرخی iphone 15 pro max دادەبەزێت، بۆیە ئەگەر بەنیازی کڕینی iphone 15 pro maxـی ئەو کات بیکڕە چونکە نرخی هەرزانتر دەبێت و هەرزانتر دەستت دەکەوێت.

سێیەم: تۆ ئەگەر ئێستا iphone 15 pro max بکڕیت دوای هاتنی ئایفۆنی نوێ نرخی ئایفۆنەکەی خۆت زۆر زۆر دادەبەزێت بۆ فرۆشتنەوە، ئەوەش زیانێکی گەورەیە بۆ تۆ.


سەرچاوەکان



75 بینین