ماچکردنی منداڵی تازەلەدایكبوو
خەڵکی بەتایبەت دایک و باوک دوای لەدایکبوونی منداڵەکەیان حەزدەکەن لە باوەشی بگرن و ماچی بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە جێی پرسیار بۆ زۆرینەی دایک و باوکان کە ئایا دەکرێت ماچکردنی زیانی هەبێت بۆی؟ ئایا کار دەکاتە سەر گەشەی منداڵ؟
ماچکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو
ماچکردن جۆرێک لاواندنەوەیە بە بەرکەوتن و منداڵی تازە لەدایکبوو ئەوەندە شیرینە هەمووان حەز دەکەن کە ماچی بکەن، لەبەر ئەوەی منداڵ زۆر ناسک و هەستیارە بۆیە دەبێت زۆر ئاگادار بین و لایەنە نەرێنیەکانی بزانین، ماچ دەتوانێت کاریگەریەکی قوڵی هەبێت لەسەر جەستە و ڕۆحی منداڵەکە ئەم کاریگەریانە دەکرێت کاتی یاخود درێژخایەن بێت، لێرەدا باسی سوودەکانی ماچی سووک و ماچی توند دەکەین.
سوودەکانی ماچی سووک
ماچکردن ئەگەر سووک بێت و تەنها لەمسێک بێت و لەگەڵیدا باوەش کردنی لەگەڵ بێت دەتوانێت کاریگەری تەواو بخاتە سەر دەروونی منداڵەکە و دوای ئەوە منداڵ دەست دەکات بە پێکەنین و یاری کردن ئەمەش نیشانەی ڕازیبوون و بەدڵبوونیەتی و لەم حاڵەتەدا هۆڕمۆنی دۆپامینی جەستەی زیاد دەکات، دەرکەوتووە کە ماچکردنی منداڵ کاریگەری زۆری هەیە لەسەر لایەنی عاتیفی منداڵەکە و بە بەراورد بە منداڵی کە کەمتر تووشی نەخۆش دەبێت و زیاتر بەرگە دەگرێت.
سوودەکانی ماچی توند
ماچکردنی منداڵ کە توند بێت و کاتێکی زیاتر بخایەنێت دەبێتە هۆی گەشەی مێشکی منداڵەکە و زیادبوونی هۆشیاری هەستی، هۆشیاری هەستی واتە هەستی هاودڵی و خەمخۆری بۆ کەسان، زیاتر تێکەڵتر دەبێت و کاریگەری بۆماوەیشی هەیە ئەمە، ئەو منداڵەکەی کە بەردەوام ماچ دەکرێت و دەلاوێنرێتەوە لە گەورەیدا تووشی زۆر کێشە نابێت کە منداڵانی بێ سەرپەرشت و یان ئەوانەی زۆر گوێیان پێ نەدراوە تووشی دەبن.
ڕێژەی پێویستی منداڵ بۆ ماچکردن
ئەوەی کە هەر منداڵێک پێویستی بە چەند بڕی ماچکردن هەیە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر دەگۆڕدرێت، باوک و دایکان خۆیان دەزانن کە لە چ کاتێکدا زیادەڕەوی دەکەن و لە چ کاتێکدا کەمتەرخەمی دەکەن، بەڵام گرنگترین شت بۆ ماچکردنی منداڵ ئەوەیە کە ڕێکخستنێک هەبێت و هەرکات ویستت بەدڵی خۆت ماچی نەکەیت، هەندێک جار تەنها لەبەر خۆشی خۆمان منداڵەکە بێزار دەکەین زۆرجار ئەو ئامادەی ئەوە نییە و نەخۆش یان بێزارە ماچی دەکەیت و زیاتر بێزاری دەکەیت.
پێویستە ماچکردن بە ئەندازەیەک بێت کە منداڵەکە هەستی ئارامی و خۆشی لەدەست نەدات و ڕازی بێت.
سوودەکانی ماچکردنی منداڵ بۆ کەسانی دەوربەر
باشترە کە بزانیت ماچکردنی منداڵ بۆ کەسانی دەوروبەریش زۆر چێژ بەخشە و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر سەلامەتی جەستە و دەروون، بۆ نموونە کە دەرکەوتووە ماچکردنی منداڵ لەلایەن دایکیانەوە سوودی زۆرە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی (ئۆکسیتۆسین و ئەندۆرفین) لە دایکەکەدا.
زیانەکانی ماچکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو
خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەوەی باسمان کرد کاتێک بکرێت کە تەواوی کەسەکان ڕەچاوی پاکوخاوێنیان کردبێت لەکاتی ماچکردنی منداڵەکەدا، ئەگەر وانەبێت ئەوا ماچکردن زیاتر زیان دەدات لە منداڵەکە، چونکە سیستمی بەرگری منداڵەکە هێشتا لاوازە و هەر پیسبوون و نەخۆشیەک خێرا دەگوازرێتەوە بۆی، دەبێت دوورکەویتەوە لەماچی دەمی منداڵ.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریخستووە کە ئەوانەی ماچی دەمیان کراوە دووچاری هەوکردنی بەکتریای و ڕزینی دان و زیانگەیشتن بە زمان بوون، هەروەها بە ڕەچاونەکردنی پاکوخاوێنی منداڵەکە تووشی هەوکردن و زۆرەها جۆری نەخۆشی دەبێت وەک (کۆکە ڕەشە، هەوکردنی گەدە، دابەزینی سیستمی بەرگری لەش) لەکاتی بینینی ئەمانەدا دەبێت منداڵەکە ببەیتە لای پزیشک و ئیتر بەو شێوازەش ماچی نەکەیتەوە.
هەنگاوەکانی پاکووخاوێنی لەکاتی ماچکردنی منداڵدا
هەموو کەسێک کاتێک کە منداڵێک دەبینێت حەز دەکات لەباوەشی بکات و ماچی بکات، و کە ئەمەش سوودەکانیمان لەسەرەوە باس کرد بەڵام لەکاتی ماچکردنیدا دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
١- پێش ماچکردن و دەست دان لە منداڵ دەستتان جوان بشۆن.
٢- ئەگەر دوچاری نەخۆشیەک و درمێکی گواستراوە بوویتەتەوە دوورکەوە لە منداڵەکەو ماچی نەکەیت.
٣- زوو زوو منداڵەکەت بشۆ.
٤- جوان دەم و دانت بشۆ و با خاوێن بێت.