چۆنیەتی دروستکردنی لۆگۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-19-21:18:00 - کۆدی بابەت: 4655
چۆنیەتی دروستکردنی لۆگۆ

ناوه‌ڕۆك

لۆگۆ

لۆگۆ بریتییە لە ئامڕازێك كە لە كۆمەڵە ھێما و پیت و نیشانە و ژمارەیەك پێكدێت كە بەكاردێن بۆ گەیاندنی مەبەستێكی دیاریكراو، دەكرێت لۆگۆ بۆ مەبەستی تاكەكەسی بەكاربێت وەك ناسنامەیەك، یان بۆ گروپێك و بۆ كۆمپانیایەك بێت، دەستەواژەی لۆگۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانییە كۆنەكان كە بە مانای پەنجەمۆر یان هێمای تایبەت دێت، سەبارەت بە دروستكردنی لۆگۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو كەسەی كە دروستی دەكات و ئەو شێوازەی كە لێی داواكراوە.

گرنگی لۆگۆ

لۆگۆ لە ژیانی هاوچەرخدا زۆر گرنگە بەتایبەتی بەبۆنەی بوونی ملیۆنان كۆمپانیا و ڕێكخراوەكان و ئەو كەسانەی كە كاری تایبەت بەخۆیان دەكەن، وەك دیزاینی گرافیكی و وێنەگری، لۆگۆ بەكاردیت لەلایەن كەسەكان یان گرووپ و كۆمپانیاكانەوە بەمەبەستی زیاتر بەناوبانگبوونیان لەڕێگەی بەكارهێنانی لۆگۆكانیان وەك هێمایەكی بازاڕگەری تایبەت بەخۆیان، هەروەها لۆگۆ لەسەر كارە هوونەری و فۆتۆگرافەكان بەكاردێن كە وەك ڕێكلامێكی بچووك وایە بۆ خاوەن كارەكان، بۆیە لۆگۆ و شێوازی دروستكردنەكەی كاریگەری هەیە لەسەر بڵاوبوونەوە و دەركەوتنی كارەكە.

چۆنیەتی دروستكردنی لۆگۆ

چەند خاڵێك هەیە كە دەبێت كەسی دیزاینەر لەبەرچاوی بگرێت بەمەبستی دروستكردنی لۆگۆیەكی سەرنجڕاكێش و لێهاتوویانە، ئەو خاڵانە بریتین لە:

  • زانین و تێگەیشتنی ئەو مانایەی كە پێویستە لۆگۆكە بیدات، چونكە پێویستە ئەو لۆگۆیەی كە دروستدەكرێت مانای تەواوی ئەو كۆمپانیا یان ئەو كارە بدات كە بۆی دروست دەكرێت.
  • هەوڵبدرێت ئەو لۆگۆیەی كە دروستدەكرێت نوێ بێت و لاسایی كردنەوەی كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی تر نەبێت.
  • هەڵبژاردنی ڕەنگەكانی لۆگۆكە بەشێوەیەك بێت كە لەگەڵ یەك و ئەو مەبەستەی دەیەوێت بیگەیەنێت بگونجێت، چونكە هەندێك لۆگۆ هەیە كە پێویستی بە ڕەنگی زەق و دیار هەیە بەلام هەندێك پێویستی بە ڕەنگی سادە و كاڵ هەیە.
  •  ئەو لۆگۆیەی كە دروستدەكرێت پێویستە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا یان ڕێخراوەدا بگونجێت، هەروەها گەر لۆگۆكە بۆ مەبەستی تاكەكەسی بێت دەكرێت ناوەكە بچووك یان كورتبكێتەوە بەبێ تێكدانی مەبەستەكەی.
  • هەوڵبدە ئەو لۆگەی كە دروستی دەكەیت سادەبێت، بۆئەوەی بینەرەكانی بە ئاسانی لێی تێبگەن و لە مێشكیاندا بمێنێتەوە.
  • لۆگۆكە بە قۆناغ قۆناغ دروستبكرێت و لە هەر گۆڕانكارییەكدا خاوەنەكەی ئاگاداربكرێتەوە تا دەگات بە ئەنجامی كۆتایی.


سەرچاوەکان



2325 بینین