ئایا باوکەکان کچیان زیاتر خۆش دەوێت وەک لە کوڕ؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-23-04:43:00 - کۆدی بابەت: 4772
ئایا باوکەکان کچیان زیاتر خۆش دەوێت وەک لە کوڕ؟

ناوه‌ڕۆك

باوكان و خۆشەویستی منداڵان

هەر لە کۆنەوە بابەتی جیاوازی کردن لە نێوان منداڵەکاندا لەلایەن دایک و باوکەوە هەمیشە جێگای مشتومڕ بووە و هەمیشە لەنێوان باوک و کچدا پەیوەندیەکی تایبەت هەیە، کچی بچوکی شەیتان بە ناز و مەکریان دڵی باوکیان دەبەن بۆ خۆیان.
ئەگەر وادەزانیت کە جیاوازیکردن لەنێوان منداڵەکاندا لەلایەن دایک و باوکانەوە نییە دەبێت بڵێین کە بابەتەکە کەمێک جیاوازە، بەڵام خۆشەویستی زۆری باوک بۆ کچ وەک لە کوڕ جەختی لەسەر کراوەتەوە.

ئایا دایک و باوک جیاوازی دەکەن لە نێوان منداڵەکانیاندا؟

هەر لە کۆنەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە کراوە لە چەند زانکۆیەکدا و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە دایک و باوکەکان جیاوازی دەکەن لەنێوان منداڵەکانیاندا، لەم لێکۆڵینەوەدا جۆر و شێوازی قسەکردنی باوک و وشەکان و ڕەفتارەکانی خرایە ژێر چاودێرییەوە و لە کۆتاییدا گەشتن بەو ئەنجامەی کە %60ـی باوکەکان شێوازی قسەکردن و ڕەفتاریان زۆر جیاوازە لەنێوان کوڕەکان و کچەکانیاندا.

باوکەکان نەرمترن لە ڕەفتارکردن لەگەڵ کچەکانیاندا و یاری کردن و گۆرانی وتنیان زیاترە بۆ منداڵە کچەکانیان، لەلای کچەکانیان زیاتر و بە ئاسوودەتر دەربارەی هەستەکانیان قسە دەکەن، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە باوکەکان زیاتر بۆ کچەکانیان وشەی ناسک بەکاردەهێنن و هەروەها جەخت لەسەر هەندێک وشە دەکەنەوە کە باسی پارێزگاری کردن و ئاگاداربوونە لە جەستە، لەوانەیە ئەمە لەبەر ئەوە بێت کە باوکەکان دەیانەوێت لە تەمەنێکی کەمەوە کچەکانیان فێر بکەن کە دەبێت ئاگاداری جەستەیان بن.
لەلایەکی تریشەوە باوکەکان لەگەڵ کوڕەکانیاندا یاری دەکەن و بەتایبەت ئەو یاریانەی کە جوڵەی زۆری تێدایە و کاتێکی زیاتریش بەسەردەبن لەگەڵیان بۆ چوونە دەرەوە و وشەی بەهێزیان لەگەڵ بەکاردەهێنن وەک باشترین و بەهێزترین و بەتواناترین.

بەڵام ئەوە بزانن کە کچان بە ڕەفتارەکانی باوکیان لەگەڵیاندا کاردانەوەی زۆر جوانیان دەبێت و هەر بۆیە ئەمەش باوکان هان دەدات تا گرنگیەکی زیاتر بدات بە کچەکانیان، هەرچەندە ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریخست کە باوکەکان گرنگیەکی زیاتر دەدەن بە کچەکانیان و بۆ ئەمەش وەڵامێکی تەواو نەدۆزرایەوە و گەڕان بە دوای وەڵامی ئەم بابەتەدا وەک و گەڕانە بەدوای بابەتی ئەوەی کە سەرەتا مریشک بوو یان هێلکە؟!
ئایا لەبەر ئەوەیە کە کچەکان میهرەبانترن و گرنگی زیاتر دەدەن بە باوکیان؟ یان چونکە باوکەکان گرنگی زیاتریان پێ دەدرێت لەلایەن کچەکانیانەوە بۆیە لەگەڵ کچەکانیان میهرەبانترن؟ بە هەموو ئەم ڕوونکردنەوانەوە دەبێت بابەتی جیاوازی ڕەگەزیش لەبیر نەکەین.

جیاوازی کردن لە نێوان منداڵەکاندا خراپە یان باشە؟

دایک و باوکەکان ڕەفتارەکانی ڕەگەزی خۆیان بەبێ ئەوەی کە ئاگاداربن دەگوازنەوە بۆ منداڵەکانیان، لەدوای خوێندنی ئەمەوە لەوانەیە دایک و باوکەکان تێبگەن کە داهاتووی منداڵەکەیان دەخەنە مەترسییەوە تەنها لەبەر ڕەگەزیان، ئەگەر چی دایک و باوکەکان دەبێت بە ئاگادارییەوە لەبەر جیاوازی ڕەگەزی منداڵەکانیان ڕەفتار بکەن و ئەگەریش ئەوە هەیە کە خۆشەویستیان بۆ منداڵێکی دیاریکراویان زیاتر بێت ئەوا دەبێت بە هۆشیارییەوە ئەم جیاوازییە لەناخی خۆیاندا هەڵگرن و کۆنتڕۆڵی بکەن تا هیچ کام لە منداڵەکان هەست بە کەمی نەکەن، بەڵام ئەوەش گرنگە کە دایک و باوکەکان بزانن کە هەموو منداڵەکانیان ڕەفتاریان وەک یەک نابێت و جیاوازن بۆیە پێویستە ڕێز لەوە بگیردرێت، باشترە کوڕەکانیش وەک کچەکان دەربارەی هەستەکانی خۆیان قسە بکەن و لە کچەکانەوە فێربن و لەلایەکیشەوە کچەکان بتوانن بەهێز بن و هەست بە بەهێزی بکەن.


سەرچاوەکان



763 بینین