ناوهڕۆك
سووڕی ژیانی ئەستێرەكان چۆنە؟
ھەندێ لە ئەستێرەكان ملیارەھا ساڵ بەردەوام دەبێ بەڵام چۆن دروست دەبێ؟ وە چی ڕوودەدات كاتێك ئەستێرەكان لەناو دەچێت؟ زاناكان ناتوانن چاودێری ئەستێرەیەك بكەن بە درێژایی ژیانی «بوونی»، چونكە ژیانی ئەستێرەكان ملیارەھا ساڵ بەردەوام دەبێ، بۆیە زاناكان پەرە بە بیردۆزەكانی سووڕی ژیانی ئەستێرەكان دەدەن، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیان لەسەر قۆناغە جیاوازەكانی گەشەكردنیان.
سەرەتای دەستپێكردن و كۆتایی ھاتنی ئەستێرەكان
ئەستێرە دەچێتە ناو یەكەم قۆناغی سووڕی ژیانیەوە بە شێوەی گۆیەكی گازی و تۆزاوی، ھێزی كێشكردن گاز و تۆزەكان كۆدەكاتەوە لە تەنێكی گۆیی گەورەدا وە كاتێك ئەم تەنە گۆیی یە چڕییەكەی زۆر دەبێت زیاتر گەرم دەبێت و ھایدرۆجینی ناوەوەی دەگۆڕێت بۆ ھیلیۆم بە كردارێك پێی دەوترێت ناوكە یەكبوون «الاندماج النووي»، ئەستێرەكان ھەندێك لە ماددەكانیان وون دەكەن و بەرەو پیربوون دەچن.
ئەستێرەكان ھەندێ جار ماددەكانیان بە ھێواشی وون دەكەن، بەڵام لە ھەندێ جاریشدا ئەو ماددانە لە تەقینەوەیەكی گەورەدا ون دەكەن، وە لە ھەردوو بارەكەدا زۆربەی ماددەی دەگەڕێتەوە بۆ بۆشایی لەكاتی لەناوچوونیاندا، ھەندێ لەو ماددانەش یەكدەگرن لە بۆشاییدا لەگەڵ بەشی زۆری گاز و تۆزەكاندا بۆ دروست بوونی ئەستێرە نوێیەكان.