هەسارەی عەتارد

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-04-18-15:23:00 - کۆدی بابەت: 6
هەسارەی عەتارد

ناوه‌ڕۆك

کۆمەڵەی خۆر

پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچوکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت، ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە، و خۆر نزیکەی ٪98 ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵەکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە، بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوە و رێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵەکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە، لە کاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە رێرەوی سوڕانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردوونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە ڕێی ھێزی کێشکردنەکەیەوە ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت، بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگیەک دروستدەکات و ھاوسەنگیەکەش بریتیە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نمونە زەوی لەماوەی 365 رۆژدا ڕۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات.

عەتارد

(بە ئینگلیزی : Mercury) بچووکترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و نزیکترین ھەسارەشە لە خۆر و کێشەکەشی بە ئەندازەی (0.387) لە ئاستی کێشی زەوی و تیرەکەی نزیکەی (4880) کلم، گۆکەی لە ئاست گۆی زەوی (0.055)ـیە و بەناوی خوداوەندی بازرگانی ڕۆمانییەكانەوە ناونراوە، بەیانیان خێرا لە ئاسمان دیار ئەکەوێ و ئێوارانیش خێرا لە سەر زەویش نابینرێ چونکە لە ساڵێکدا تەنھا چەند ڕۆژێک دیارئەکەوێ، و لەسەر ڕووی ئاسۆ ھەڵدێ.

کێشی ھەر کەسێکیش لەسەر عەتارد زیاد ناکات لەم کێشەی کە لەسەر زەوی ھەیەتی ئەمەیش بەھۆی گەشتکردن نییە بە گالیسکەی بۆشایی، بەڵکو قەبارەی عەتارد لە قەبارەی زەوی بچوکترە، بۆیەش ھێزی کێش کردنەکەی کەمترە لە کێش کردنی زەوی.

بۆ نموونە ئەگەر ھاتوو لەسەر زەوی کێشت (70) کیلۆ بیت ئەوا لەوێ ئەبێت بە (27) کیلۆگرام، و بەھۆی زۆر نزیکیشی لە خۆر گەرمیەکەی مرۆڤ ئەسوتێنێ و ئەیکوژێ. وە لەبەر ئەوەش کە زۆر بەھێواشی بەدەوری خۆیدا ئەخولێتەوە بۆیە لە شەودا تا پلەی بەستن سارد ئەبێ بەسەر ڕووەکەشیەوە شوێنی پێکەوتنی نەیزەک و دەمی گڕکانی و دۆڵی گەورە ئەبینرێ.

ھەروەھا عەتارد ھیچ مانگێکی پاشکۆیی نییە وە بەرگی ھەواکەی کە دەوری داوە زۆر بچووکە و گازی ھایدرۆجین و ھیلیۆمی لێیە و پلەی بەرزی گەرمیەکەشی ئەگاتە (465) پلەی سەدی و نزمترینیشی ئەگاتە (184) پلەی سەدی.

دووری لە خۆر

دووری ھەسارەی عەتارد لە خۆر بە (58) ملیۆن کم ئەخەمڵێنرێت، و بەھۆی خولانەوە ھێلکەییەکەشی بە دەوری خۆرەوە نیوەتیرە خولانەوەی ھەسارەی عەتارد کەم ئەکات تا (46) ملیۆن کم لە نزیکترین خاڵ لە خۆر و نیوەتیرەشی لە خولانەوەکەی زیاد ئەکات تا (69.8کم) لە دوورترین خاڵ لە خۆر، و شوێنەکەشی تایبەتمەندی ئەوەی پێ ئەبەخشێ کە ببێ بە یەکێک لەم دوو ھەسارەیەی کە دیاردەی (تێپەڕ بوون)ـیان بەسەردا ڕووئەدات، ئەمیش لەوکاتەی کە ئەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی.

خولانەوە و کات

خولانەوەی ھەسارەی عەتارد بەدەوری خۆردا (88)ڕۆژی سەر زەوی ئەخایەنێت بەڵام خولانەوەی بەدەوری خۆیدا زیاتر لەمە ئەخایەنێ ساڵێکی عەتارد بچووکترە لە ڕۆژەکەی و تەنھا شەوێکی سەر عەتارد (44) ڕۆژی سەرزەویە.

تۆپۆگرافیای ڕووەکەی

ڕووی ھەسارەی عەتارد زۆر لە ڕووی مانگ ئەچێ چونکە دەمی گڕکانی گەورە و زنجیرە چیا، ھێندێکیش دەشتایی لێیە وە بە پێکھاتەی سلیکۆنی کانزایی داپۆشراوە، بەم دواییەش ماوەیەکی موگناتیسی بێ ھێزتر لە ھێزی موگناتیسی زەوی دۆزرایەوە بەدەوری ھەسارەکەیە و ئەمەی بۆ زانایان ڕوون کردەوە کە ناخی ھەسارەکە لە ناخی ھەسارەی زەوی ئەچێ، کە لە بەردی تواوە و پێکھاتەی گران پێک ھاتووە.

ژیان لەسەر عەتارد

بە ھۆی سەختی بارودۆخی کەش و ھەوای ھەسارەکە و نەبوونی ئاو ئەوا ئەستەمە ژیان لەوێ بەڕێوە ببرێ جا بە ھەر جۆرێک بێت.


سەرچاوەکان



9535 بینین