ناوهڕۆك
زیندانی
شاعیر: جەلال مەلەکشا
بەرهەم: شیعرەکان
هۆنراوە: زیندانی
له نێو ژووره تاکەکەسیه تەنگەکەمدا
هەڵکوڕماوم!
کارەساتێک بەڕێوەیه
لەو دێو دیوار
وەردیانەکەم ڕاوەستاوه
دەلاقەیەکی بچکۆڵه
له سەر سینگی دەرکەکەیه و
داخراوە!
کۆترە باریکەی خەیاڵم
تامەزرۆیه هەڵفریت تا
پەڕپەڕووچکەی ئاسمانی کاکی به کاکی!
جار به جارێ
وەردیانەکەم
دەلاقەکه دەکاتەوە و
لێم دەڕوانێ
ئەو تاریکی دەبینێت و من رووناکی!
سەرچاوەکان
387 بینین