ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای لوت لە خەودا کردووە .
لوت له خه‌وندا
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌خه‌ویدا ببینێ كه مێشكی له لوتییهوه بێته ده‌ر له كه‌سێكی گه‌وره و ناوداره‌وه قازانجێكی پێ ده‌گات ، وه ئه‌گه‌ر ببینێ گیانله‌به‌رێك وه‌كو مێش و كرم له لوتییهوه بێته ده‌ر منداڵێكی ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر بینی لوتی كون كراوه‌و ئه‌ڵقه‌و لوته‌وانه‌ی پێوهكرابێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌ڕێزو ئیحترامه‌وه ڕفتار ده‌كات وه‌یان له‌گه‌ڵ ژنێكی گه‌وره و ناوداردا ده‌بێته هاوسه‌ر وه له‌و ژنهشهوه ماڵ و سه‌روه‌تی پێ ده‌گات ، وه ئه‌گه‌ر ببینێ لوتی گیراوه به شێوه‌یه‌ك كه نه‌توانێ هه‌ناسه بدات كاره‌كانی به‌بن به‌ست ده‌گات وه ئه‌گه‌ر ببینێ لوتی ڕوشابێت سه‌روه‌ت و سامانی له‌ده‌ست ده‌چێت و كامه‌رانی له‌ده‌ست ده‌دات .