ناوهڕۆك
وشککردنەوە
وشککردنەوە بە کۆنترین رێگە دادەنرێت کە بەکارهێنراوە بۆ هەڵگرتنی خۆراک، کە زۆر لە کۆنەوە بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی میوە، پاقلەمەنی، سەوزەوات، ماسی و گۆشت، لە سکۆتلەندا بۆ نمونە وشککردنەوە و دواتریش گەشاندنەوە بۆ شۆفان بەکاردەهێنرا، وە بۆ گەنمەشامی لای دانیشتوانە ڕەسەنەکەی ئەمریکا، وە دەکرێت وشککردنەوەی خۆراک بە چەند ڕێگایەک بێت، ئەوانیش:
- وشککردنەوە بە خستنە بەر هەوا: لە باوترین ئەو ڕێگایانەیە کە بەکاردەهێنرێت، بەهۆی تایبەتمەندییە زۆرەکانی تاکو بەرهەمێکی گەورەتری هەبێت، وشککردنەوە بەشێوەی پلە بە پلە ئەنجامدەدرێت، وە دەکرێت کۆنترۆڵی ئەم ڕێگایە بکرێت بە پلەی گەرمی، چونکە بەرزکردنەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی سوتانی خۆراکەکە و گۆڕانی ڕەنگەکەی، هەروەها هەوا وەکو گوێزەرەوەیەکی گەرمی بەکاردەهێنرێت، یان بۆ هەڵگرتنی هەڵمی شێداری بەرهەمهاتوو لە خۆراکەکەوە، وە ئاماژە بە پێویستی دانانی پلانی تر دەکرێت بۆ گێڕانەوەی شێیەکەی لە ئەگەری بەکارهێنانی هەر گازێکی تری جگە لە هەوا بۆ وشک کردنەوە.
- وشککردنەوە بە بەرکەوتنی بە هەڵمی ئاو لە پلەی گەرمی بەرز.
- وشککردنەوە بە پەستان خستنە سەر بۆ ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هەوا.
-وشککردنەوە بە ڕووبەڕوو کردنەوەی ڕاستەخۆی گەرمی، یان بە پشت بەستن بە گازە تەمەڵەکان(خانەدانەکان).
بەستن
بەستنی خۆراکەکان لەژێر پلەی گەرمی نزمدا پارێزگاری لە باشی خۆراکەکە و سیفەتە باشەکانی دەکات، چون لە پلەی گەرمی نزمدا لەدەستدانی پێکهاتە خۆراکییەکان خاوتر دەبێتەوە بە بەراورد بەو ماوەیەی کە خۆراکەکە بە هەڵگیراوی دەمێنێتەوە لە بەفرگردا، وە ڕێگاکانی بەستنی کۆن لە مێژوودا لە ئەساسی تێکەڵکردنی خوێ و بەفرەوە وەرگیراوە، کە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ زۆر کەمتر لە سفر پلەی سیلیزی(٣٢ پلەی فەهرەنهایت).
سوێرکردن
سوێرکردن یەکێکە لەو ڕێگایانەی لە کۆنەوە بەکاردەهێنرێت بەتایبەتیش بۆ گۆشت، کە خوێیەکە شێی ناو گۆشتەکە هەڵئەمژێت و ژینگەیەک دروست دەکات کە نەگونجاوە بۆ گەشەی بەکتریا، وە سوێرکردنی گۆشت لە کەشی سارددا گۆشتەکە دەپارێزێت لە تێکچوون، کە ئەمەش وادەکات گۆشت بۆ ماوەی چەند ساڵێک بە تەندروستی بمێنێتەوە.
کوڵاندنی خۆراک
کوڵاندنی خۆراک یان ئەوەی ئێستا بە پاستۆراندن دەناسرێت، ڕێگەیەکە کە دەکرێت لە ڕێیەوە بەکتریای ناو خۆراک بە تەواوەتی لەناو ببرێت و خواردنەکە پاکژ بکرێت، بەڵام هەندێک جار لەکاتی پاستۆراندنی شلەمەنییەکان بۆ پلەی گەرمییەکی دیاریکراو، هەموو جۆرە بەکتریاکان ناکوژێت، هەروەها ئیشی هەندێک لە ئەنزیمەکان ڕادەگرێت، هەروەها ئەم ڕێگایە ڕەنگە کاریگەری لە تامی خواردنەکە بکات، وە بەها خۆراکییەکانی کەم بکاتەوە.