تۆیۆتا ڕاڤ 4

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-01-16:05:00 - کۆدی بابەت: 5075
تۆیۆتا ڕاڤ 4

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا ڕاڤ 4

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ڕاڤ 4 لە جۆری ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلە مامناوەندەكانە (mini SUV)، ئەم ئۆتۆمبێلە یەكەمجار لە ساڵی 1994 لەلایەن كۆمپانیای تۆیۆتاوە دروستكرا، كە تا ئێستا دروستكردنی بەردەوامە و لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەستە.

تایبەتمەندی و كێشەكانی تۆیۆتا ڕاڤ 4

بزوێنەر

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ڕاڤ 4 یەك جۆر بزوێنەری هەیە و هەڵبژاردە نادات بە كڕیارەكانی، كە هەنێك لە مۆدێلەكانی ئۆتۆمبێلەكە قەبارەی بزوێنەرەكەیان 2.5 لیترە و لە هەندێك مۆدێلی تردا قەبارەكەی 2 لیترە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە هێزی 176 ئەسپی هەیە و توانایەكی زۆر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە بەڵام بۆ ڕێگا سەختەكان زۆر باش نییە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەك دروستكراوە كە ئابووری بێت و بەنزین زۆر سەرف نەكات كە بۆ 11 كیلۆمەتر یەك لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

گێڕ

  • بەپێچەوانەوەی بزوێنەرەكە گێڕی ئۆتۆمبێلەكە بەپێی هەڵبژاردەی كڕیارە و بەهەردوو شێوەكەی بەردەستە، جۆری گێڕ ئۆتۆماتیكییەكەی چوار خێرایی (گێڕ)ـی هەیە و جۆری گێڕ عادییەكەی پێنج خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
  • سیستمی دەبڵ ئەكسلی ئۆتۆمبێلەكە ئامێری تایبەتی تێدایە بۆ كەشفكردنی تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی خلیسكانیدا، هەروەها سیستمی داەبشكردنی هێزی پاڵنانی تێدایە كاتێك ئۆتۆمبێلەكە بە ڕێگای بەفراوی و سەختدا دەڕوات.

سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ڕاڤ 4 هێندە ئەیرباگی تێدایە كە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوەتی دادەپۆشێت، بۆیە پارێزگاری تەواو بۆ شؤفێر و سەرنشینی پێشەوە دابین دەكات.
  • ئیستۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكە دژە خلیسكانن (ABS).

بەشی ناوەوە

  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە سندوقەكەی قەبارەیەكی گەورەی هەبێت و هەروەها دەتوانرێت كوشنەكانی دواوە بنوشتێنرێنەوە بۆ بەدەستهێنانی شوێنی زیاتر.
  • بەڵام كوشنەكانی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە فراوان نین و بۆ ڕێگا دوورەكان دەكرێت سەرنشینەكانی دواوە بێزاردەبن، بەڵام كوشنەكانی پێشەوە فراوانن و ئاسوودەبەخشن بۆ كاتی شۆفێری كردن.

زیادكراوەكان

  • یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ڕاڤ 4 بریتییە لە ئاوێنەكانی لاتەنیشتەكانی كە یارمەتی دەرخستنی ناوچەی كوێر دەدەن، هەروەها كامێرای تایبەت بە دەرخستنی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە.
  • ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی تێدیە كە بە لەمس كاردەكات و هەروەها شوێنی USB و بلوتوسی هەیە.

جۆری هایبرید (Hybrid)

  • جۆری هایبریدی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ڕاڤ 4 یەكەمجار لە ساڵی 2016 بەهەمهێنرا، مەبەست لە دروستكردنی ئەم جۆرەی بریتی بوو لە كەمكردنەوەی ڕێژەی بەكارهێنانی بەنزین، هەروەها ئۆتۆمبێلەكە دۆستی ژینگە بوو.
  • جۆری هایبریدی ئۆتۆمبێلەكە بۆ 16 كیلۆمەتر تەنها یەك لیتر بەنزینی بەكاردەهێنا.


سەرچاوەکان



750 بینین