گیا بەرد شکێن

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-11-03:52:00 - کۆدی بابەت: 5271
گیا بەرد شکێن

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی گیا بەرد شکێن

لە تیرەی (چەتریان)ـە گیایەکی عەلەفی ڕاوەستاوە و ڕیشەی گێزەری و لقەکانی لێک بڵاون، گەڵاکانی خوارەوە تاک شانەیە و پەلکی هێلکەی و لێویان موشاری وردە، گوڵی لەسەرە تولە بێ گەڵاکان بە شێوەی چەتری و وردن ڕەنگیان سپیە و میوەی فندەقیە و دوو بەشیە، لە دەشت و کێوان و لە کوێستانەکان دەڕوێت، لە هەموو وڵاتێکدا هەیە و خۆڕسکە، لە پایز و بەهاردا ڕیشکەکەی دەردێنن و لەباری درێژی لەتی دەکەن لە سێبەردا یان بە گەرمی (٤٠)پلەی سیلیزی وشکی دەکەنەوە، بۆنی بەهێزە بۆیە دەبێت لە شتیێکی سەر بەستراو وە لە شوێنی وشک هەڵبگیرێت، ئەم پێکهاتانەی تێدایە (ئەسانس ەیتی فورکومارین، پیمپینیلین، تانن).

سوودەکانی گیا بەرد شکێن

  • بۆ هەناسەتەنگی و پاککردنەوەی میزەڵدان و فڕێدانی بەردی گورچیلە بەسوودە.
  • بۆ ئازارەکانی گەدە و با کردن و سکچوون دەرمانێکی باشە.
  • بۆ ئازارەکانی قورگ و ناودەم غەرغەرەی پێدەکرێت.
  • دەمکراوی ڕیشەی وشک کراو و هاڕدراوی پڕی کەوچکێکی زەڵاتە بۆ پەرداخێک ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی (١٥)خولەک دەم بکرێت هەر بە وشکی لەگەڵ هەنگوین بخورێت.


سەرچاوەکان

26 بینین