ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی ڕەشەگیا (جۆبەستە)
لە تیرەی (گەنم)ـە گەڵای ئەو گیایە هەر لە گەڵای گەنم دەچێت، بەڵام گوڵەکانی تەنها دوو ڕیزەیە وەک گەنم پڕ نیە، بە ئەندازەی گەنم بەرز دەبێت ڕەگەکەی زۆر قایمە وە چەسپاوە و خۆی لەژێر گڵدا دەڕوات و زیاد دەکات و تاوەکو بەری جۆگە ئاوەکان دەگرێت لەبەر ئەم هۆیە پێی دەڵێن جۆ بەست، کە لە شوێنی دوور لە ئاو بێت ڕەگەکەی دەردەهێنێنن دوای شۆردن لەبەر هەتاو وشکی دەکەنەوە، بۆنی خۆشە و تامی شیرینە، تەنها ڕەگەکەی بۆ دەرمان دەبێت، ئەو پێکهاتانەی تێدایە (ساپونی، شەکر، گوکۆزید، فینولیک، اگروپیرن، اونین، لەعاب، هایدرۆ کاربۆن) و مادەی دژە میکرۆب.
سوودەکانی ڕەشەگیا (جۆبەستە)
- بۆ نەخۆشی گورچیلە و میزەڕۆ بەسوودە.
- بۆ ڕۆماتیزم بەسوودە.
- بۆ دابەزاندنی شەکری ناو خوێن بەسوودە.
- بۆ نەخۆشی پێست و مایەسیری بەکاردێت.
- بۆ چالاککردنی جگەر باشە.
- ڕەگەکانی دەبرژێنن لەگەڵ قاوە یان لە جیاتی قاوە بە تەنها دەخورێتەوە.
- وەک مەوادی سەرەتایی ئاوجۆ بەکاردێت.
- شیری مرۆڤ و ئاژەڵانی شیردەر زیاد دەکات.
- دەم کردنی کەوچکێک بۆ پەرداخە ئاوێک سێ ژەمە دەخورێتەوە.
سەرچاوەکان
472 بینین