ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی تەڕەتیزە
تەڕەتیزە کە سەوزەیەکی ماڵی کراوە و لەگەڵ کەوەر و کەرەوز ڕۆژانە لەسەر سفرەی زۆربەی ماڵ و چێشتخانەکان.
ئەگەر دەتەوێت درەختی هەناری ترش بکەیتە شیرین با درەختەکە زۆر تینو ببێت ئینجا حەوت دەسکە تەڕەتیزە لەناو بیست لیتر ئاودا بکوڵینە و بە هێواشی پیی ئاوبدە چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە دەبێتە شیرین.
سوودەکانی تەڕەتیزە
- یۆد و ئاسن و فۆسفۆڕ و ڤیتامین C زۆرە.
 - میزهێنەرە و شیر زیاد کەرە بۆ ژنی شیردەر باشە وە مەنی زیاد دەکات وە بزوێنەری ئارەزووی سێکسییە.
 - تۆوی تەڕەتیزە لەناو سرکە دابنێ تاکو دەخوسێت پاشان وشکی بکەیتەوە و دیسان بیخەیتەوە ناو سرکە تا دەخوسێت و وشکی بکەیتەوە تاکو سێ جار پاشان لەگەڵ هێلکەی دۆڵەمە بیخوات ئەو کەسەی توانای سێکسی لاوازە بەهێزی دەکاتەوە هەموو ڕۆژێک جارێک تا دە ڕۆژ بیخوات.
 - کەسێک بیەوێت خۆی بڕشێنێتەوە کەوچکێک لە تۆوەکەی لەگەڵ ئاوی گەرم بخوات.
 - بۆ زیپکە و پەڵە و لەکەی پێست هەر ڕەنگێک بێت تۆوەکەی بکاتە پۆدر و لەگەڵ هەنگوین ڕۆژی دوو جار پێی چەور بکات.
 - بۆ برین و ترەکین و قڵیشانی پێست و هەندێک گرفتی لەم شێوەیە تۆوەکەی یان گەڵاکەی لەگەڵ زراوی گا بکرێت بە مەڵهەم و پێی چەور بکرێت.
 - کە شەکرەت بەرزە هەموو ڕۆژێک دەسکێک تەڕەتیزە بخۆ یان دەم کراوی تۆوەکەی بخۆرەوە.
 - بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەسوودە و بۆ ڕمڵ و هەوکردنی گورچیلە باشە، ئەگەر تۆوی تەڕەتیزەت دەست نەکەوت تۆوی گێزەر یان تۆوی پیاز جێگراوەیەتی.
 - ڕۆژی (١٥)گرام دەم دەکرێت و بە سێ ژەم دەخورێتەوە ئەگەر دەتەوێت درەختی هەناری ترش بکەیتە شیرین با درەختەکە زۆر تینو ببێت ئینجا حەوت دەسکە تەڕەتیزە لەناو بیست لیتر ئاودا بکوڵینە و بە هێواشی پیی ئاوبدە چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە دەبێتە شیرین.
 
تێبینی: بۆ چاو باش نییە بۆ خوێن بەربوون باش نییە، تاڵیشکە یان سرکە یان شیری تازەی لەگەڵ بخۆیت باشە.
سەرچاوەکان
 6843 بینین