چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن بە ڤیتامینەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-25-14:47:00 - کۆدی بابەت: 5537
چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن بە ڤیتامینەکان

ناوه‌ڕۆك

بەرزە پەستانی خوێن

بەرزە پەستانی خوێن بارودۆخێکە کە تێیدا پەستانی خوێن لەسەر خوێنبەرەکان زیاد دەکات، کە ئەوانیش ئەو لولانەن کە خوێن دەگوازنەوە لە دڵەوە بۆ شانە جیاوازەکان، دەکرێت بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ببێتە هۆی ڕوودانی چەندین کێشە لە دڵ و مێشک و لولەکانی خوێن، هەروەها چەند کارتێکەرێک هەن کە ڕۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی پەستانی خوێن، وەکو قەبارەی لێدانی دڵ و تێکڕای لێدانەکانی دڵ و بڕی خوێنی ناو جەستە، هەروەها ئەم نەخۆشییە بە مەترسیدار دادەنرێت چونکە دەکرێت چەند ساڵێک ئەم نەخۆشییەی هەبێت بەبێ ئەوەی پێی بزانێت، زۆرجار بەرزە پەستانی خوێن خودی خۆی زۆر مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەو حاڵەتانەی کە لە بەرزە پەستانی خوێنەوە سەرچاوە دەگرن دەکرێ زۆر مەترسیداربن و ڕەنگە ببنە هۆی مردنیش، وە دەکرێت چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن بکرێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت لە ڕێگەی پارێزێکی خۆراکی دیاریکراو و خواردنی چەند دەرمان و ڤیتامینێک.

ئەو دەرمانانەی بەکاردەهێنرێن بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن

دەرمانەکانی چارەسەری پەستانی خوێن جۆراوجۆرن و بە چەندین ڕێگای جیاواز کاری خۆیان دەکەن، کە هەندێکیان کار دەکەنە ماسولکەکانی دڵ، هەندێکی تریان هەیە کە تەنها کار لە چینە ماسولکەکەی ناو خوێنبەرەکان دەکات، هەروەها ئەم دەرمانانە جیاوازی دیکەشیان هەیە بۆ نمونە لە شێوازی پێدانیان بە نەخۆش، بە جۆرێک کە دەدرێت پێدانی دەرمانەکە لە ڕێی دەم یان خوێنهێنەر یان لە ناو ماسولکەوە بدرێت، ئەویش بەپێی حاڵەتی نەخۆشەکە و قورسییەکەی، وەکو چۆن ئەم کۆمەڵە دەرمانانە کاریگەری لاوەکی جیاوازیان هەیە، بۆ هەندێکیشیان قەدەغەکراوی تەندروستی دیاریکراوی هەیە، واتا لە هەندێک حاڵەتی نەخۆشیدا ناکرێت بدرێن، وەکو نمونەیەکیش بۆ ئەوە، داخەرەکانی وەرگرەکانی بێتا (Beta blockers) بە کەسێک نادرێت کە نەخۆشی تەنگەنەفەسی یان شەکرەی هەبێت، هەروەها هەندێک دەرمانی میزپێکردن (Diuretics) بەو کەسانە نادرێت کە کێشەی کورتهێنانی گورچیلەیان هەیە، بۆیە ئەم جۆراوجۆرییەی دەرمان بنچینەیە، لەو دەرمانانە سەرەکیانەش کە بەکاردێن بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن ئەمانەن: 

  • هاندەرەکانی میزکردن
  • داخەرەکانی وەرگرەکانی بێتا.
  • وەستێنەرانی ئەنزیمی گۆڕینی ئەنجیۆتێنسین(ACEI)
  • اخەرانی وەگری ئەنجیۆتێنسین ٢ 
  • داخەرانی کەناڵە گوێزەرەوەکانی کالسیۆم
  • داخەرانی وەرگرەی ئەلفا 1
  • هاندەرانی وەرگری ئەلفا٢ 
  • فراوانکەرانی لولە خوێنە جیاوازەکان.

چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن بە ڤیتامینەکان

دەکرێت ڕژێمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامینە بەسوودەکان زیاتر یارمەتیدەربێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزە پەستانی خوێن، کە پزیشەکەکان ئامۆژگاری دەکەن بە دوورکەوتنەوە لە خواردنی هەندێک خواردن و خواردنەوە کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە یان ئەوانەی مەترسی توشبوونیان هەیە، ئەوەش واتای دوورکەوتنەوە دێت لە خوانەوەی کحول و خواردنە سوێرەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی سۆدیۆم تێیدا، کە ئیشی گلدانەوەی ئاو و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێنە یان خۆراکە پڕ چەورییەکان، هەروەها ڕێنمایی دەدەن بە کەمکردنەوەی قاوە کە دەبنە هۆی زیادکردنی فشاری سەر خوێنبەرەکانی کەسەکە، دەکرێت هەندێک خۆراک و ڤیتامینیش یارمەتیدەربن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بە چەندین ڕێگەی جیاواز کە یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی فشاری سەر دیواری خوێنبەرەکان، وەکو ڤیتامین C و ڤیتامین E ، بەڵام کارەکە جیاوازە لای ڤیتامین D.

چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن بە ڤیتامین C

چەند لێکۆڵینەوەیەک ڕۆڵی ڤیتامین C دەخەنە ڕوو لە کەمکرددنەوەی پەستانی سەر خوێنبەرەکان لای ئەو کەسانی نەخۆشی فشاری سەر خوێنبەرەکانیان هەیە، هەروەها لای کەسانی ئاساییش، کە تاقیکردنەوەیەک دەری خستووە کە لەسەر ئاژەڵانی تاقیگە ئەنجامدراوە کە پێکهاتە تەواوکارەکانی ناو ڤیتامین C یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی فشاری سەر خوێنبەرەکان کە خوێن لە دڵەوە دەگوێزنەوە، وەکو چۆن لێکۆڵینەوەیەکی تر دەریخستووە کە پێکهاتە تەواوکارەکان کە ڤیتامین C یان تێدایە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کرژبوونە پەستان کە ڕێژە بەرزەکەیە لەکاتی پێوانی پەستانی خوێنبەرەکان بە بڕی ٣,٨٤ ملم جیوە، هەروەها کەمکردنەوەی خاوبوونەوە پەستان کە ڕێژەکەی خوارەوەیە (کەمەکە) لەکاتی پێوانی پەستانی خوێنبەرەکان بە بڕی ١,٤٨ ملم جیوە لای کەسانی تەندروست، لەکاتێکدا هەمان بڕی ڤیتامین C یارمەتیدەربووە لە کەمکردنەوەی ٤,٨٥ ملم جیوە لە کرژبوونە پەستان و ١,٦٧ ملم جیوە لە خاوبوونەوە پەستان لەو کەسانەدا کە توشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنبەرەکان بوون.

لەگەڵ ئەوەی ئەم لێکۆڵینەوانە ڕەنگە موژدەبەخش بن بۆ کەسانت تووشبوو بە فشاری سەر خوێنبەرەکان، بەڵام ئەمە بەس نییە دەربارەی بەکارهێنانی ڤیتامین C بۆ دوورمەودا، وەکو چۆن ناشگونجێ کەسانی نەخۆش پشت بە ڤیتامین سی ببەستن بۆ جێگرتنەوەی دەرمانەکانی خۆیان.

چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن بە ڤیتامین E  

لە پەڕاوێکدا کە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٢ دا بڵاوکرایەوە لە گۆڤارێکی زانستی جیهانیدا دەربارەی لێکۆڵینەوەی ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییەکان، باس لەوە کرابوو کە خواردنی ٢٠٠ یەکەی زانستی لە ڤیتامین E دەکرێت پەستانی خوێن کەمبکاتەوە، هەروەها ببێتە هۆی کەبوونەوەی لێدانەکانی دڵیش، کە لیکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە نەخۆشی بەرزە فشاری سەر خوێنبەرەکانیان هەیە لە ڕێگەی پێدانی ئەو پێکهاتانەی کە ڤیتامین E لە خۆدەگرن بۆ ماوەی ٢٧ هەفتە، وە تێبینی کەبوونەوەی کرژبوونە پەستان و خاوبوونەوە پەستان کرا وێڕای کەمبوونەوەی لێدانەکانی دڵ، هەروەها کاریگەری ڤیتامین Eدەرخست لە بەرهەمهێنانی ئۆکسیدی نتریک، کە ئەویش دەبێتە هۆی فراوانبوونی لولەکانی خوێن لەڕێی خاوکردنەوەی لوسە ماسولکەکانی نێویانەوە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستان لەسەر خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان، هەروەها لێکۆڵینەوەکە ئامۆژگاری دەکات بە وەرگرتنی ڤیتامین E بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن بۆ دوور مەودا. 

ئایا دەکرێت ڤیتامین D بەکاربهینرێت بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن؟ 

هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڤیتامین D ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی فشاری سەر خوێنبەرەکان، بەڵام ئەمە لە ڕووی پزیشکییەوە نەسەلمێندراوە، وێڕای ئەوەی هەندێک بانگەشە دەکرێت لای کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان کە خۆیان کەسانی تایبەتمەند نین لە بواری ماددە خۆراکییەکان دەربارەی کاریگەری ڤیتامین D لە چارەسەری بەرزە پەستانی خوێندا، بەڵام ئەم بانگەشانە بە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی پشتڕاست نەکراونەتەوە، وە چەندین توێژینەوەی زۆر گەورە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەری ڤیتامین D لە چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ یان باشکردنی نیشانەکانی، بەڵام ئەم توێژینەوانە چەندین ساڵیان پێویستە تاکو ئامادە دەبن. 


سەرچاوەکان



1487 بینین