محەمەد سەڵاح

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-13-17:35:00 - کۆدی بابەت: 13159
محەمەد سەڵاح

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

محەمەد سەڵاح (بە ئینگلیزی: Muhammed Salah، بە عەرەبی: محمد صلاح) یاریزان و کاپتنی هەڵبژاردەی میسرە و لە هێڵی هێرشبردن لە یانەی لیڤەرپووڵ لە خولی ئینگلیزی یاری دەکات، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و کیشوەری ئەفریقا، ناسراوە بە خێرایی.

زانیاری گشتی 

باڵایی ١٧٥سم 
شوێنی لە دایکبوون میسر
بەرواری لە دایکبوون ١٥/٦/١٩٩٢ 
ناوی هاوسەر ماجی سادق
شوێنی یاریکردن لیڤەرپوول

یاریکردن و دەستکەوتەکانی 

سەڵاح لە ساڵی ٢٠١٠ بە یاریکردن بۆ یانەی مۆکالون دەستیپێکرد و لە ساڵی ٢٠١٢ پەیوەندی بە یانەی بازلەوە کرد و لەوێش دوو نازناوی خولی سوپەری سویسرای بەدەستهێنا. لە ساڵی ١٠١٤ سەڵاح بە بڕی ١١ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد، بەڵام بەهۆی کەمی بەشداریکردنی لە یارییەکان بووە هۆی ئەوەی بە خواستن  بۆ یانەکانی فیۆرێنتینا و ڕۆما یاری بکات کە دواتر ڕۆما بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی کرد بە هەمیشەیی. 

لە ساڵی ٢٠١٧ سەڵاح گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ کرد و گرێبەستێکی پێوانەیی ئەو کاتەی یانەکە بوو بە بڕی ٣٦.٩ ملیۆن پاوەند. لە وەرزی یەکەمدا زۆرترین گۆڵی تۆمارکرد ٣٢ گۆڵ لە ٣٨ یاریدا، یارمەتی لیڤەرپولی دا لە گەشتن بە یاری کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٨، لە وەرزەکانی تردا سەڵاح یاریزانێکی دانەبڕاو بوو لە سەرکەوتنەکانی یانەکە بۆ نازناوی چامپیۆنس لیگ و پریمەرلیگ، لەو کاتەوە جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا، چەندین ناسناوی تاکە کەسی بەدەستهێناوە لە نێویاندا دوو خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی، ٣ پێڵاوی زێڕینی خولی ئینگلیزی، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا وەکو باشترین یاریزانی فیفا لە ساڵی ١٠١٨ و ٢٠٢١. لە ساڵی ٢٠٢٣ سەڵاح بووە گۆڵکاری لیڤەرپوول لە خولی نایابی ئینگلیزی.

ژیانی تایبەتی 

سەڵاح و هاوسەرەکەی لە ساڵی ٢٠١٣ هاوسەرگیریان کردووە، کچەکەیان بە ناوی مەککە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دایکبووە، وەکو ڕێزێک بۆ شاری پیرۆزی مەککە ئەو ناوەی لە کچەکەی ناوە، کچەکەی دیکەی بە ناوی کایانە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە دایکبووە، سەڵاح لەسەر ئایینی ئیسلامە بە سوجدە بردن لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا ئاهەنگ دەگێڕێت.

ئەزموونی یاریکردن لەگەڵ یانەکان

  • بازل (خولی سوپەری سویسری ٢٠١٢ ـ ٢٠١٣)
  • لیڤەرپوول (خولی نایابی ئینگلیزی ٢٠١٩ـ ٢٠٢٠) و (جامی یەکێتی ئینگلتەرا ٢٠٢١ـ٢٠٢٢)
  • جامی فا ٢٠٢٢
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٧ـ ٢٠١٨ ، ٢٠٢١ـ ٢٠٢٢
  • جامی سوپەری ئەوروپا ٢٠١٩ 
  • جامی جیهانی یانەکانی فیفا ٢٠١٩ میسر
  • دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا: ٢٠١٧، ٢٠٢١
  • لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەردەوامە لە یاریکردن 


سەرچاوەکان



36 بینین