خۆسێ ئیگناسیۆ فێرناندێز

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-03-13:51:00 - کۆدی بابەت: 13110
خۆسێ ئیگناسیۆ فێرناندێز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

خۆسێ ئیگناسیۆ فێرناندێز بە ئینگلیزی (Nacho Fernandez) بە عەرەبی (ناجو فرناندیز). لە ساڵی ١٩٩٩/١/١٨ لە ئیسپانیا لە دایکبووە، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیایە. ئەو تەواوی ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەر بردووە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم ئەنجامدا، زیاتر لە ٢٠٠ یاری ئەنجامداوە و چەندین جامی بە دەستهێناوە، لە نێویاندا پێنج چامپیۆنزلیگ. ناچۆ لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامدا و لە مۆندیالی ٢٠١٨ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا بوو.

زانیاری گشتی 

ناوی تەواو خۆسێ ئیگناسیۆ فێرناندێز ئیگلێسیاس
ناوی هاوسەر ماریا کۆرتێس
منداڵ دوو کوڕ یەک کچ
بەرواری لە دایکبوون ١٩٩٠/١/١٨ (تەمەن ٣٣) ساڵ
شوێنی لە دایکبوون مەدرید، ئیسپانیا
باڵا ١٨٠سم 
شوێنی یاریکردن بەرگریکا
یانە ڕیاڵ مەدرید 
ژمارە ٦

ئەزموونی لەگەڵ یانەدا

ناچۆ لە مەدرید لە دایکبووە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لە تیمی لاوانی ڕیاڵ مەدریدا بووە لە وەرزی ٢٠٠٨ـ٢٠٠٩ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیمی دووەمدا ئەنجامدا چەند یارییەک لەسەر کورسی یەدەگ بوو دواتر لە دوو وەرزی تەواودا ئاستی بە تەواوەتی دەرکەوت لە ٢٣/٤/٢٠١١ ناچۆ یەکەم یاری بۆ یانەی یەکەم ئەنجامدا لە باڵی چەپدا لە نێو یاریگادا یاری دەکرد یەکەم یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا ئەنجامدا دووەم یاری لە بەرامبەر ڕیاڵ زەرەگۆزا ئەنجامدا کە بە ئەنجامی ٢ـ٣ یانەکەی دۆڕا. ناچۆ یەکێک بوو لە یاریزانانی تیپی لاوانی ریاڵ مەدرید کە هەڵبژێردرا بۆ تیپی یەکەم وەکو یەدەک بەشداری سێ یاری دۆستانەی هاوینە کرد لە وەرزی ٢٠١١ـ٢٠١٢ لە یارییەکانی لۆس ئەنجلۆس گلاکسی، سی دی گوادالاخارا و فلادێلفیا یونیون. لە ٢٠١٤/٦/٣دا، ناچۆ گرێبەستەکەی نوێ کردەوە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ساڵی ٢٠٢١، یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا کە یارییەکە بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایهات بە ئەنجامی ٣ـ ٠ لە بەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل.

ئەزموونی لەگەڵ هەڵبژاردەدا

دوای ئەوەی لە ئاستی خوار تەمەن ١٧ ساڵ و خوار ٢١ ساڵ یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجامدەدا، بە شێوەیەکی فەرمی و بۆ یەکەم جار لە ٢/١١/٢٠١٣ بەشداری یاری دۆستانەی سویسرای کرد لە هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی لە جێگەی ئاینیگۆ مارتینێز کە تووشی پێکان بووبوو. ناچۆ لە کۆتایی پێکهاتەی ئیسپانیادا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی فیفا دەستنیشانکرا، یەکەم گۆڵی خۆی بۆ وڵاتەکەی لە ٥/١٥ تۆمارکرد.

دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی تیپی لاوانی ڕیاڵ مەدرید (کاسیا)

  • ٢٠١١ـ٢٠١٢ پاڵەوانی گشتی 
  • ڕیاڵ مەدرید، لالیگا لە وەرزەکانی ١٧ـ٢٠١٦ / ٢٠٢٠ـ ٢٠١٩ / ٢٠٢٢ـ ٢٠٢١
  • جامی شایی ئیسپانیا ٢٠١٤ـ ٢٠١٣ 
  • جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٢/ ٢٠١٧/ ٢٠٢١/ ٢٠٢٢ 
  • یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٤ـ٢٠١٣/ ٢٠١٦ـ٢٠١٥/ ٢٠١٨ـ٢٠١٧/ ٢٠٢٢ـ٢٠٢١ 
  • جامی سوپەری ئەورووپی ٢٠١٧ـ٢٠١٦/ ٢٠٢٢ 
  • مۆندیالی یانەکان ٢٠١٤/ ٢٠١٦/ ٢٠١٧/ ٢٠١٨ /٢٠٢٢ 
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٧ساڵ ٢٠٠٧ 
    یۆرۆ/ پلەی دووەم.
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار ٢١ ساڵ، ٢٠١٣ 
    یۆرۆ.


سەرچاوەکان



60 بینین