ناوهڕۆك
ناساندن
فەریاد شیری (بە ئینگلیزی: faryad shiri) ھۆنراوەنووس، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە شاری سەحنەی کرماشان لە ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە، چەندین پەرتووکی هۆنراوەی بە زمانی کوردی و فارسی بڵاو کردوەتەوە، وەرگێڕانی هۆنراوەی کوردی بۆ فارسی کردووە، لەسەر هۆنراوەی نوێی کوردی کتێبی نووسیوە و چەن خەڵاتی بەدەست ھێناوە.
پەرتووکی هۆنراوەکان
- ئەم نێوە واژۆیەکی تازەی پێویستە (کۆمەڵە هۆنراوەی فارسی)
- لە مانگ تەنیاترم (کۆمەڵە هۆنراوەی کوردی)
- وە لەش فرۆشی نییە (کۆمەڵە هۆنراوەی فارسی)
- شێتە گۆرانییەکانی باران (کوردی)
- قشقەڕەکان لە چۆلەکەکان تێناگەن (فارسی)
- مرۆڤە ڕەشەکان، مرۆڤە سپییەکان (فارسی)
- مانگ میوانی چاوانی تۆ بوو (فارسی)
وەرگێڕان
- سیاچەمانە
- عاشقانەکانی مەڵبەندی بەڕوو
شیری ھەندێک لە ھۆنراوەکانی فەرھاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
خەڵاتەکان
فەریاد شیری کۆمەڵێک خەڵاتی هۆنراوەیی وەرگرتووە کە هەندێکیان بریتیین لە:
- خەڵاتی هۆنراوەی ئەمڕۆی ئێران
- پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی سەرانسەریی ھۆنراوە و چیرۆک
- پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی چیرۆکنووسیی ڕۆژئاوای ئێران
سەرچاوەکان
366 بینین