دەبێت خانمان پێش خوێن بەخشین ئاگاداری ئەم حاڵەتانە بن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-25-15:53:00 - کۆدی بابەت: 5679
دەبێت خانمان پێش خوێن بەخشین ئاگاداری ئەم حاڵەتانە بن

ناوه‌ڕۆك

خانمان پێش خوێن بەخشین ئاگاداری ئەم سێ خاڵە بن

ئەگەر تۆش لەو خانمانەی کە پێت خۆشە خوێن ببەخشیت ئەوا پێوستە ئاگاداری چەند خاڵێک بیت بۆ پێش و پاشی خوێنبەخشینەکە، لەم ڕۆژانەدا خوێن بەخشین کارێکی پیرۆزە و پێویستە چونکە نەخۆشخانەکان بەڕێژەی پێویست خوێنی تێدا نییە و دەبێت یارمەتی لەکەسانی بەخشەرەوە وەربگرن و خانمانێکیش هەن کە وەک پیاوان دەیانەوێت خوێن ببەخشن بەڵام دەبێت ئاگاداری چەند خاڵێکی گرنگ بن.

لەماوەی سوڕی مانگانەدا

ئەگەر سوڕی مانگانەیەکی بێزارکەرت هەیە و خوێنی زۆر لەدەست دەدەیت و هیلاکت دەکات واباشترە هەرگیز لەم ماوەیەدا خوێن نەبەخشیت چونکە لەدەستدانی خوێنی زیاتر هۆکارێکە بۆ دابەزینی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا و بێزار و نەخۆشیشت دەکات تا ماوەیەک، کەواتە چاوەڕێبن تاکوو لە سوڕی مانگانە پاکدەبنەوە.

لەماوەی دووگیانیدا

بەهەمان شێوە نابێت خانمانی دووگیان خوێن ببەخشن چونکە لەماوەی دووگیانیدا کۆرپەکە هەموو خۆراکێکی لە جەستەی دایکەکەوە دەست دەکەوێت و زۆرینەی خانمانیش لەماوەی دووگیانیدا تووشی کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن دەبنەوە و بەمشێوەیەش کۆرپەکە خوێن و ماددەی خۆراکی باشی پێناگات، هەروەها لەماوەی شیردانیشدا ئەگەر دایکەکە خوێنی کەم بێت ناتوانێت بەجوانی شیر بدات بە منداڵەکەی.

لەماوەی شیرپێداندا

هەروەها لەماوەی شیردانیشدا چونکە تاکە سەرچاوەی خۆراکی منداڵەکە شیرە بۆیە پێویستە دایک تەندروست بێت و خوێنی کەم نەبێت ئەگەر دایکەکە خوێنی کەم بێت ناتوانێت بەجوانی شیر بدات بە منداڵەکەی و بۆیە ڕێگەپێدراو نییە تاکوو دایکەکە لە منداڵەکەی لەشیردەبڕێتەوە.


سەرچاوەکان



864 بینین