زیانەکانی کاری قورس لەسەر ئافرەتان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-11-02:53:00 - کۆدی بابەت: 4377
زیانەکانی کاری قورس لەسەر ئافرەتان

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی کاری قورس

لەلایەنی پزیشکیەوە زیانەکانی کاری قورس و کاری سەربازی لەسەر ئافرەتان زۆرە بەو بەڵگانەی خوارەوە:

زیانەکانی لەسەر کرداری سوڕی مانگانە

ڕاهێنانی وەرزشی توند و بەردەوام و چالاکی سەربازی وا دەکات ئاستی هۆرمۆنەکانی جنسی زیاد بکات، بەمەش کرداری زیندەچالاکی هۆرمۆنەکانی دەشێوێت، هەروەها کاتی وەرزشی توند ئافرەت تووشی بارێکی جەستەیی و دەروونی ناجێگیر دەبێت بەمەش نیزامی سوڕی مانگانەی تێک دەچێت، وەک ئەو خاڵانەی خوارەوە:

  • دواکەوتنی سوڕی مانگانە (Delay menorche).
  • پشێوی لە کار و چالاکی زەردە تەن (Luteal Dysfunction).
  • خوێن نەبینین (Amenorrhea)، سوڕی مانگانە ناڕێک ماوە کورت تر دەبێت لە پێشتر.

زیانەکانی لەسەر ئافرەتی دووگیان و کۆرپەلە

زیانەکانی لەسەر کۆرپەلە

  • کێشی کۆرپەلە بچوکتر دەبێت لە کێشی سروشتی خۆی.
  • پشێوی بۆ کۆرپەلە دروست دەکات.
  • هۆکارە بۆ دروست بوونی نەخۆشیەکانی زگماکی کۆرپەلە.
  • ئازار و برینداربوونی کۆرپەلە.
  • دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلە.

زیانەکانی لەسەر ئافرەتی دووگیان

  • لە دایکبوونی پێش وەختە.
  • ئازار و بریندار بوونی ماسولکەکان.
  • پشێوی لە کاری دڵ و بۆریەکانی خوێن.
  • دابەزینی ڕێژەی شەکری ناو خوێن.


سەرچاوەکان



1555 بینین